
SNN
رۆژنامە ئەمریکییەکان بابەتێکیان ورووژاندووە و تیایدا ئاشکرایانکردووە “بەپێی پشکنینەکان کە بۆی کراوە، دەرکەوتووە پاسەوانێکی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بووە”.
تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردۆتەوە “سەرچاوەکانی ناو کۆشکی سپی ئاشکرایانکردووە یەکێک لە کارمەندانی هێزی دەریایی ئەمریکا دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووە کە یەکێکە لەپاسەوانە تایبەت و شەخسییەکانی دۆناڵد ترەمپ، بێئەوەی ناسنامەکەی ئاشکرا بکرێت”.
تۆڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوداوە “کە ئەگەری هەیە سەرۆکیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت”.
بەگوێرەی میدیاکان، ئەو پاسەوانە یەکێکە لە پاسەوانە سەرەکییەکانی کۆشکی سپی و لەنزیک سەرۆک و خانەوادەکەشییەوە کار دەکات.
بەگوێرەی میدیا نزیکەکان لەکۆشکی سپییەوە رۆژی چوارشەممە کاتێک سەرۆک بیستوێتی ئەو پاسەوانەی تووشی کۆرۆنا بووە، بێزاریی پێوە دیار بووە و جارێکی دیکە چووە بۆ پشکنین.
کاری دەستەی پاسەوانی کۆشکی سپی، چەند ئەرکێکە کە پاراستنی سەرۆک و خانەوادەکەیەتی و بەرپرسیارن لە چۆنێتیی خواردن و خواردنەوەکان و گەشتکردن بۆ دەرەوە و هەندێک کاری تری تایبەت.
بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی تووش بووە، کایت چیلەر-ە کە پاسەوانی زۆر نزیکی دۆناد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە و دەوترێت وەک سێبەر وایە بەدوایەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
19كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









