به‌هۆى كۆرۆناوه كۆمپانیاى ئوبه‌ر 2.9 ملیار دۆلار زیانى پێگه‌یشتووه

لۆگۆى كۆمپانیاى ئوبه‌ر
كۆمپانیاى به‌ناوبانگى بوارى به‌كرێدانى ئۆتۆمبێل (ئوبه‌ر) رایگه‌یاند: به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه ته‌نیا له چاره‌گى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا به بڕى 2.9 ملیار دۆلار زیانى پێگه‌یشتووه.
دارا خهسرهوشاهى، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى ئوبه‌ر كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى له شارى سان فرانسیسكۆیه له ئه‌مریكا له باره‌ى زیانه‌كانى كۆمپانیاكه‌یه‌وه وتى: “به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه له چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا داهاتى كۆمپانیاكه زیانى پێگه‌یشتووه و داكشاوه به‌ڕێژه‌ى 2.9 ملیار دۆلار”.
وتیشى: “به‌پێچه‌وانه‌ى جۆره‌كانى تر‌ى گواستنه‌وه و به‌كرێدانى ئۆتۆمبێله‌وه به‌شى (خواردنه‌كانى ئوبه‌ر) كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه (دلیڤه‌رى) خواردن به‌ڕێژه‌ى 54٪ هه‌ڵكشانه‌وه و به‌شێكى زۆرى داهاتى كۆمپانیاكه پشتى پێ ده‌به‌ستێت”.
خهسرهوشاهى گه‌شبینه به‌وه‌ى به‌هۆى پلانه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا-وه دووباره بازاڕه‌كان بكرێنه‌وه و بازرگانیه‌كه‌ى ئه‌ویش ببوژێته‌وه و ده‌ڵێت: “هیوام زۆره به‌وه‌ى كه دووباره بازاڕه‌كان ده‌كرێنه‌وه و ئابوورى ده‌بوژێته‌وه”.
كۆمپانیاى ئوبه‌ر كۆمپانیایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بوارى گواستنه‌وه و به‌كرێدانه، خاوه‌نى 22 هه‌زار و 263 كارمه‌نده كه 11 هه‌زار و 488 كارمه‌ندیان له ئه‌مریكا-ن، سه‌رمایه‌كه‌ى 14 ملیار و 147 ملیۆن دۆلاره، له‌لایه‌ن دارا خهسرهوشاهى سه‌رمایه‌دارى ئێرانى هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مریكى-یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و له 63 وڵاتى دنیا نوێنه‌رایه‌تى هه‌یه و كارده‌كات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









