“به‌و مه‌رجه‌ى گفتوگۆ بكه‌ین ده‌چینه دانیشتنه تایبه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى له په‌رله‌مان”

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت: وەك فراكسیۆنەكەمان بەشداری ئەو دانیشتنەی پەرلەمان دەكەین كە سەرۆكی حكومەت داوایكردووە بە مەرجێك رێگەی گفتوگۆمان پێبدرێت.
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئەو دانیشتنەی كە وابڕیارە رۆژی دووشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه 5ى تشرینى یه‌كه‌م، ئەنجامبدرێت و تیایدا میوانداری مه‌سرور بارزانى، سەرۆكی حكومەت بكرێت، ئەگەر رێگە بە پەرلەمانتاران بدرێت گفتوگۆ و داوای روونكردنەوە لە سەرۆكی حكومەت بكەن ئەوا بەدڵنیاییەوە بەشداردەبین وەك فراكسیۆن و بەشتێكی باشی دەزانین”.
وتیشى: “ئەگەر بزانین دەستهی سەرۆكایەتی پەرلەمان رێگەی گفتوگۆمان پێنادات و دانیشتنێك دەبێت تەنیا گوێگرتنە لە سەرۆكی حكومەت ئەوا وەك سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنەكەمان بڕیاردەدەین بەشدار بین یاخود نا”.
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئەوەی تا ئێستا باسدەكرێت ئەوەیە كە لە دانیشتنەكەدا رێگە بە گفتوگۆی پەرلەمانتاران دەدرێت، ئەگەر دواتر گۆڕانكاری تیادا نەكرێت”.
به وته‌ى عه‌بدولستار مه‌جید: “ئەو ئامادەبوونەی سەرۆكی حكومەت بۆ پرساندن نییە و جیاوازە لەو یاداشتەی كە ئه‌وان پێشكەشيان كردووە بۆ ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بۆ پرساندن”.
بڕیاره سبه‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌به‌ستى روونكردنهوهدان له‌سه‌ر دۆخى دارایی و سیاسى هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر داواكارى خۆى بچێته په‌رله‌مانى كوردستان و وتارێك پێشكه‌ش بكات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
57 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
57 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









