
منداڵێکی داعش لەگەڵ دایکی
SNN
حکومەتی سوید وەفدێکی ناردۆتە سوریا بەمەبەستی گێڕانەوەی ئەو منداڵە سویدییانەی لە کامپەکانی گیراوانی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەستبەسەر کراون.
رۆژنامەی ئێکسپرێسی سویدی و پێگەی کۆمبس بڵاویانکردۆتەوە “وەفدەکە لە وەزارەتی دەرەوەی سوید پێکهاتووە و ئەوان سەرپەرشتی پرۆسەی گێڕانەوەکە دەکەن”.
ساڵی پاریش وەفدێکی هاوشێوە لە سویدەوە گەیشتنە سوریا و 7 منداڵی مایکل سکراومۆ-ی چەکداری داعشیان لەگەڵ خۆیان بردەوە.
حکومەتی سوید ئەمجارە قسە لەگەڵ خانەوادەی ئەو داعشانەدا دەکات و دەیەوێت رەزامەندی ئەوان وەربگرێت تا مناڵەکانیان بگێڕنەوە بۆ سوید.
یەکێک لەو کامپانەی منداڵەکانی داعشیان تێدایە، کامپی هۆڵ-ە دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، نزیکەی 68 هەزار لە کەسوکاری چەکدارانی داعش تێیدا دەژین، کە خەڵکی سووریا و عێراق و وڵاتانی دیکەی جیهانی تێدایە، لەوانەش 43 هەزاریان منداڵن.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









