SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە مانگی رابردوودا سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆبووەوە لەلایەن پارێزگای سلێمانیشەوە كۆمەڵێك داواكاری و یاداشتی ئاراستەكرا، بەڵام بە وتەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تا ئێستا تەنیا یەك داواكاری بڕیاری لەسەر دراوە كە بریتیە لە دابینكردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتە بۆ هەرێمی كوردستان.
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند: وەك ئەنجومەنی پارێزگا كاری ئێمە بەدواداچوون و چاودێریكردنی كارەكانی حكومەتە و لەو چوارچێوەیەشدا بەدواداچوونمان بۆ ئەو بەڵێن و راسپاردانە كردووە كە لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە ئاراستەی مستەفا كازمی كران، لەكاتی هاتنەكەیدا بۆ سلێمانی و بە پێچەوانەشەوە ئەو بەڵێنانەی ناوبراو بە خەڵكی شارەكەیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی تا ئێستا بڕیاری لەبارەوە دراوە و یەكلابووەتەوە لەو بەڵێنانەی كە بە خەڵكی سلێمانی و هەرێمی كوردستانی داوە ئەوەیە كە بڕیاردراوە بە ناردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییاندا لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم، جگە لەو بابەتە هیچ بەڵێن و بڕیارێكی دیكە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وتەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە لە مانگی رابردوودا سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەردانێك گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە سەردانەکەی بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بڕیاریدا بە جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پرۆژە و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ سنوورەكە و جێبەجێكردنی ئەو داواكارییانەی كە لەلایەن پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجەوە ئاراستەی كرابوون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









