زیاد جەبار: دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بەرپرسیاری ئەم دۆخەی هەرێمن

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنى یهكێتى لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی كوردستان، لە راگەیەندراوێکیدا کە ئاراستەی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کردووە داوادەکات کار بکەن بۆ گەڕانەوەی متمانەی خەڵک بە حکومەت و پەرلەمانیش، دەشڵێت: “ئێمە بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە، بەرپرسیارین بەرامبەر بەم رەوشەی کە لە هەرێم دروستبووە”.
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی له ڕاگهیهندراوێكدا كه ئاڕاستهی سهرۆكی حكومهت و جێگرهكهی كردووه، وتوویەتی: “ھیوام وایە بۆ قۆناغی داھاتوو بۆ گشت پرسەکان، بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، ئیدی لەسەر داوای پەرلەمان بێت یاخود داوای بەڕێزتان و ئەنجومەنی وەزیران، لە پەرلەمان ئامادە بن، چونکە ئامادەبوونەکە لە چەندین لاوە سود بە پەرلەمان و حکومەت دەگەیەنێت وەک دوو پایەی گرنگی حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستان، بە پێچەوانەشەوە ھەر بەھەند وەرنەگرتنێکی پێگەی پەرلەمان یاخود حکومەت، بە یەک ڕێژە زیان بە گشت لایەکمان دەگەیەنێت زیاتر متمانەی ھاوڵاتییان لەدەست دەدەین”.
زیاد جهبار ئاماژهی بهوهشكردووه، “ئاشکرایە پرۆسەی سیاسی لەھەر وڵاتێک، پێکدێت لە بەشداری کردنی کارای دامەزراوەکانی حکومڕانی و گشت ھێزە سیاسییەکان بە بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە، بەو پێیەی بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن جێگیر نییە و ڕەنگە لەدوای خولێك ھێزێک لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن بچێتە بەرەی دەسەڵات یان بە پێچەوانەوە، بۆیە ئێستا ئێمە بە ئۆپۆزسێۆن و دەسەڵات، بەرپرسیارین بەرامبەر ئەو دۆخەی لە ئارادایە، ھەروەھا ھەر پێشھات و ئەگەرێک کە لەداھاتودا ڕوبەڕوومان ببێتەوە”.
“سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى ئەوەشى وتووە، بڕوای تەواوم بە جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان ھەیە لە ناو گشت دەسەڵاتەکانی حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام بێ دەسەڵاتکردن و لاوازکردنی ھەردەسەڵاتێک لە دەسەڵاتەکانی، جێبەجێکردن، یاسادانان، دادوەری، سەرئەنجام زیان بە دەسەڵاتەکانی تر دەگەیەنێت، بۆیە دەبینین بەھۆی ئەو دۆخە بابەتییەی لە ئارادایە بەھۆی قەیرانی دارایی و تەندروستییەوە، زۆرینەی ڕەخنەکان لەسەر پەرلەمان و حکومەتن، بەتایبەتی پەرلەمان کە بە دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵک ھەڵبژێردراوە”.
دهشڵێت: “دەمەوێت لەم پەیامە بۆ بەڕێزتان، ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ بکەم کە ئاشکرایە لای ھەموومان، بەڵام بەداخەوە وەک تێبینی دەکەم نە پەرلەمان و نە حکومەت بەتایبەتی لەبەرچاویان نەگرتووە، ئەوەش ھەرەسی متمانەی خەڵکە بە پرۆسەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان بە گشتی”.
لە راگەیەنراوەکەى سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتیدا هاتووە، “بەپێی گشت داتاکان و بەبێ لەبەرچاوگرتنی تانە و سکاڵاکان، لەھەڵبژاردنی ساڵی (2018) تەنھا 50%ی خەڵکی کوردستان بەشداری پرۆسەی ھەڵبژاردنی کردووە، ئەو دەنگانەش دابەش بوون بەسەر لایەنەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، بەمانایەکی دیکە، نیوەی خەڵک و دەنگدەری کوردستان ھیچ متمانەیەکی بە پرۆسەی سیاسی نەماوە، بۆیە دەنگی نە بەلایەنەکانی پێشووی دەسەڵات، نە بە ئۆپۆزسیۆن نەداوە، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە بەتایبەت لەسایەی ئەو ڕەوتە پۆپۆلیستی و فریودەرەی لە عێراق لە ئارادایە، ئەمەش مەترسوی ڕاستەقینەیە بۆ ئاییندە”.
وتوشیەتی: ئێمە ئومێدەوار بووین لەم کابینەیە، لەم خولەی پەرلەمان، متمانەی خەڵک بە دامەزراوەکانی خۆمان، بەپێویستی پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان زیاتر بکەین، بەڵام بەداخەوە بەھۆکاری بابەتی و خودی، متمانە تا دێت لای خەڵک کەمتر بووهتەوە بەتایبەتی بە دامەزراوەی پەرلەمان، کە ئەمەش ڕاستەوخۆ کاردەکاتە لەدەستدانی متمانەی خەڵک بەتەواوی پرۆسەی حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستان”.
باسى لەوەشکردووە: “ئێمە تێدەگەین لەوەی دۆخێکی تەندروستیی قورس ھەیە، قەیرانی داریی بەرۆکی گرتوین، بەڵام لەھەمان کاتدا ھەندێک ھەنگاو ڕەنگە پێویستی بە تێچویی دارایی نەبێت و ببێتە ھۆی پەیداکردنەوەی متمانە لەلای خەڵک، ئەویش بە پەیڕەوکردنی شەفافیەت لەنێوان حکومەت و پەرلەمان و لە ڕێی ھەردووکیشیان بەرامبەر بە خەڵک، ھەروەھا خێراترکردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی بە شێوەیەک لە خزمەتی ھاوڵاتییان و فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بێت”.
راشیگەیاندووە، “ھەروەھا ھەماھەنگی لەنێوان پەرلەمان و حکومەت کە ئەویش بە پێویستی ڕێزگرتنی حکومەت دێت لەپەرلەمانی کوردستان، چونکە ئەگەر ئێمە پێکەوە پرۆسەی حوکمڕانی و سیاسی تەواو نەکەین و حکومەت ڕێز لەپەرلەمان نەگرێت، ئەوا نابێت چاوەڕوانی ئەوە بکەین کە خەڵک ڕێز لە پرۆسەی سیاسی و تەواوی دامەزراوەکان بگرێت”.
زیاد جەبار دەڵێت: “بۆیە داواکارم لە بەڕێزتان، لەو ماوەیەی لە کابینەکەتان ماوە، ھەماھەنگ و ھاوکار بن لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان لە لایەک بۆ گێڕانەوەی ڕێز و شکۆ و متمانە بۆ پرۆسەی سیاسی، لەلایەکی دیکەش بۆ پتەوتر کردنی گیانی کوردستان پەروەری و ھەستی پێویستی پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان لەبەرامبەر بەغداد و بۆ لەبەین نەبردنی قەوارەکە و سەرلەنوێ گەڕانەوە بۆ چوارگۆشەی سەرەتای خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، ئەوەش ئۆباڵێکی ھێند سەختە کە نە ئێمە و دڵنیاشم نە ئێوە ناتانەوێ بکەوێتە ئەستۆمان و لەمێژوو وەک ھۆکاری لەدەستدانی ئەم قەوارەیە ناومان تۆمار بکرێت”.
ئەو راگەیەنراوەى سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە کاتێکدایە، بههۆی تووشبوونی به ڤایرۆسى كۆرۆنا، نەیتوانی ئامادهی دانیشتنەکەى دوێنێى پهرلهمانی كوردستان بێت، كه به بهشداری سهرۆكی حكومهت و جێگرهكهی و وەزیرى دارایى و چەند وەزیرێکى دیکە بەڕێوەچوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









