یەكێتی مامۆستایان: شێوازی دەستپێكردنەوەی خوێندن گرفتی زۆری هەیە و سەركەوتوو نابێت

خوێندنگایەکی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ڕۆژی جیهانی مامۆستایاندا سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان چینی مامۆستایانیان پشتگوێخستووەو چیتر بەرگەی ئەو پەراوێزخستنە ناگرن.
بەدووریشی دەزانێت بەم دۆخە خراپەی باری گوزەرانیانەوە مامۆستایان بتوانن ڕوو لە ناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە و بڕیارە شڕوپڕەكانی حكومەتیش دۆخی پەروەردەیان هێندەی تر ئاڵۆز كردووە.
عەبدولواحید محەمەد، بە SNNی ڕاگەیاند:لە ڕۆژی جیهانی مامۆستایاندا لە وڵاتانی دیكە بەو بۆنەیەوە ئاهەنگی تایبەت بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئێمە لە كوردستان بە شوێن خەمەكانی مامۆستایانەوەین، چونكە وای دەبینین حكومەت وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان مامۆستایانیان پشتگوێخستووە، ماوەی دوو ساڵە داوامان لەپەرلەمان كردووە پارێزبەندی بۆ مامۆستایان بخەنە بەرنامەی كاریانەوە چەند ساڵێكە داوای دامەزراندنی وانەبێژ و گرێبەستەكان دەكەین داوای دابەشكردنی زەوی بەسەر مامۆستایان دەكەین بەردەوام داوا دەكەین بڕیاری تاك لایەنانە لەبارەی پرۆسەی پەروەردەوە نەدەن ڕاوێژ بە مامۆستایان بكەن، بەڵام هیچ گوێمان لێناگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت كاتی ئەوەی لەبەردەمدا نەماوە چیتر پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپێشینەی كارەكانی خۆی دانەنێت، هاوكات ئەو سیستمەی بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن بڕیاری لەبارەوە دراوە گرفتی زۆری هەیە و سەركەوتوو نابێت و نابێت پشتی پێببەسترێت و نابێتە جێگرەوەی خوێندن لەناو پۆل و هۆڵەكانی خوێندن، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی ئەم دۆخە ناهەموارەی كە بەرۆكی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرتووە دەبێت چاكبكرێت بە پێچەوانەوە گرتنەبەری هەموو هەڵوێستێكی مەدەنییانە لەبەردەمماندا كراوەیە، بەڵام هیوادارین حكومەت نەیگەیەنێتە ئەو ڕادەیە.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە دووریشی زانی كە بەم دۆخە خراپەی بژێوی ژیانی مامۆستایان بتواندرێت لە 10/10/2020 مامۆستایان ڕوو لە ناوەندەکانی خوێندن بكەنەوە، مەگەر لە دڵسۆزییان بێت بۆ منداڵانی كوردستان و كەرتی پەروەردە ڕووبكەنەوە ناوەندەكانی خوێندن، هاوكات حكومەت بۆ خۆیشی جدی نییە لە دەستپێكردنەوەی خوێندن، چونكە تا ئێستا پەرتوكی نوێ بۆ قۆناغە جیاوازەكان چاپ نەكراون، هەروەها بڕیارە شڕوپڕەكانی حكومەت دۆخی پەروەردەیان هێندەی تر ئاڵۆز تر كردووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









