نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ مەترسیدار ترین باڵی حەشدی شەعبی کۆدەبێتەوە

جینین بلاسخارت و ئەبو فەدەک
SNN
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق لەگەڵ سەرۆکی کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق کۆبووەتەوە و میدیا عێراقییەکانیش ئەو دیدارەیان بە هەنگاوێکی هەڵە و مەترسیدار ناو ناوە.
کۆبوونەوەکەی جینین بلاسخارت و ئەبو فەدەک کە مەترسیدارترین سەرکردەی حەشدە لای عێراقییەکان تووڕەییەکی جەماوەری گەورەی لێکەوتۆتەوە.
ئەبو فەدەک رابەری حیزبوڵای عێراقە و دەستی سوورە بە خوێنی چەندین هاووڵاتی و خۆپیشاندەر و چالاکوانی عێراقی و لە ئێرانەوە پشتیوانیی دەکرێت.
نووسینگەی بەغدای نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناچاری روونکردنەوەی لەسەر ئەو دیدارە داوە و دەڵێت “عەبدولعەزیز محەمەداوی یان ئەبو فەدەک جێگە و دەستی دیارە لە دۆخی عێراقدا، بۆیە دیداری لەگەڵ ساز کراوە”.
دەستەی حەشدی شەعبی سەر ناو و چەتری کۆکەرەوەی زیاتر لە حەفتا دەستە و تاقم و کەتیبەی جیاوازە کە زۆرینەیان لە ئێرانەوە ئاڕاستە دەکرێن.
موعین کازمی سەرکردە لە حەشدی شەعبی دەڵێت: “بلاسخارت خەریکی ناوبژییە و دەیەوێت ئەو گرژییەی لەنێوان حکومەت و حەشد هەیە بیڕەوێنێتەوە”.
دوای کۆبوونەوەکە نووسینگەی نێردەی یوئێن لە عێراق رایگەیاند “کاری ئەوان ئاشتەواییە و لەگەڵ هەموو چین و توێژەکانی عێراق ئامادەی دانیشتنن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی خراپی وڵات”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









