ئەو تابلۆیەی دنیای تووشی شۆک کردووە، نهێنی تازەی لێ دەرکەوت

داڤینچی و تابلۆکەی بەناوی مۆنالیزا
SNN
تابلۆی مۆنالیزا و زەردەخەنە سەیرەکەی تا ئێستا جێی مشتومڕی جیهانە و بەمدواییانە فەڕەنسییەکان بە بەکارهێنانی کامێرایەکی زۆر ورد توانییان نهێنی زیاتری پشت تابلۆکە بدۆزنەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیل نووسیوێتی “بەو کامێرایە توێژەرانی فەڕەنسی ویستوویانە روناکیی پشت هێڵەکانی تابلۆکە بخوێننەوە کە لیۆناردۆ دافینچی وێنەکێشی بەناوبانگی ئیتالی کێشاوێتی”.
وێنەکان هێڵی خەڵوزیان دۆزیوەتەوە لە تابلۆکەدا کە وێنەکێش بۆ دیاریکردنی سەرەتایی سکێچی وێنەکە کێشاونی، کە بە شێوازی spolvero ناوزەد کراوە و دەبێتە بنەما بۆ کێشانی وێنە.
تەکنەلۆژیای spolvero لەو سەردەمەدا بە جۆرێک بووە کاغەزێکی روون خراوەتە سەر وێنەیەکی تر و بە ماددەی خەڵوز هێڵە سنوورییەکانی دیاریکراوە و دواتر شوێنی هێڵەکان کون کون کراوە تا کە خرایە سەر رووکەشی سەرەتایی تابلۆ، ماددە رەشەکە بڕژێتە سەری و ببێتە بنەما بۆ تابلۆیەکی زەیتیی.
بەڵگەش بۆ ئەوە دەستە چەپی مۆنالیزایە کە شوێنی خەڵوزەکە جیاوازە لە هێڵی فڵچە زەیتییەکە و دافنچی کەمێک زیاڕۆیی کردووە و بەسەر هێڵە خەڵوزییەکەدا نەهاتۆتەوە.
مۆنالیزا تابلۆی نیگاركێشی ئیتاڵی لیۆناردۆ داڤنچی-یە كه لهماوهی 7 ساڵدا كارهكهی تهواو كردووه له نێوان ساڵانی 1503-1510 .
چیرۆكی تابلۆكه دهگهڕێتهوه بۆ ژنێك بهناوی مادۆنا لیزا كه هاوسهری ئهو ژنه داوای له داڤنچی كردووه كه وێنهی ژنهكهی بۆ بكێشێت، كه گرنگترین نهێنی ناو ئهو تابلۆیه نیگای چاوهكان و پێكهنینه ناڕۆشنهكهی مۆنالیزایه كهوای له دهروونشیكارێكی وهكو فرۆید كردووه كتێبێك بنووسیێت بهناوی (دهروونشیكاری و هونهر) لهو كتێبه باس له نهێنی كارهكه و پهیوهندیی داڤنچی به ئاسته شیكارییهكانی دهروونی دهكات.

بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









