“قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ و كه‌ره‌نتین له‌م قۆناغه‌دا سوودى نییه”

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
پارێزگارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌تاى كۆرۆنا له شارى سلێمانى به ته‌واوه‌تى بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “له‌م قۆناغه‌دا راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ و كه‌ره‌نتین سوودى نییه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند: “رێژه‌ى تووشبوون و مردن به كۆرۆنا له پارێزگاى سلێمانى له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌مه‌ش نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه ڤایرۆسه‌كه زۆر بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر هاووڵاتى له ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاكه به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر روو له‌م پارێزگایه ده‌كه‌ن، كاتێك كه كه‌سێك ده‌مرێت له‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانى حساب ده‌بێت”.
وتیشى: “زۆركات باس له راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ و كه‌ره‌نتین ده‌كرێت، به‌ڕاى من له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مه سوودى نییه، چونكه په‌تاكه له سلێمانى به ته‌واوه‌تى بڵاوبووه‌ته‌وه، ماڵ نییه كه ڤایرۆسه‌كه‌ى تێدا نه‌بێت، ئه‌مه‌ش شتێكى نائاسایی نییه، چونكه سلێمانى یه‌كه‌مین ناوه‌ندى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنابوو له هه‌رێمى كوردستان، له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا سه‌رجه‌م هه‌رێمى كوردستان وایلێدێت”.
پارێزگارى سلێمانى له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى هه‌ڵكشانى رێژه‌ى تووشبوون و مردن به كۆرۆنا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “تاكه چاره‌سه‌ر خۆپارێزییه بۆ هاووڵاتییان، چونكه جگه له‌وه هیچى تر ناكرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێویسته دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانى حكومه‌ت له‌م كاته‌دا به‌هێز بكرێن”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاشكراشیكرد: “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا لیژنه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان پارێزگاى سلێمانى و لیژنه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى هه‌رێم له‌سه‌ر دۆخى كۆرۆنا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات”.
قسه‌كانى پارێزگارى سلێمانى له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 12 حاڵه‌تى مردن به كۆرۆنا له پارێزگاى سلێمانى تۆماركراون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









