رووبهڕووبوونهوهى حكومهت و پهرلهمان: مووچەخۆران بەتەمای مووچەی تەواو نەبن

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەى پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە زیادكردنی قەرزەكان لە 27 ملیار دۆلار بۆ 28 ملیار دۆلار كرد، پسپۆڕێكی بواری دارایی و ئابووری دهڵێت: “ئەم بێباكییەی حكومەت لەبەردەم پەرلەمان ئەوەمان پێدەڵێت كە هەرگیز مووچەخۆران بەتەمای مووچەی تەواو نەبن و ئەم قەرزانە وەك بیانوویەك دژ بە فەرمانبەران بەكار دەهێنن”.
عوسمان محەمەد، پسپۆڕی بواری دارایی و ئابووری بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت لەڕووی ئابووری و داراییەوە لە هیچ وڵات و هەرێمی دیكەی جیهان وێنەی نییە، چونكە تائێستا لە هەرێمی كوردستان بونیاتی ئابووری و سیستمی درایی بوونی نییە، لە كاتێكدا لە هەر وڵات و هەرێمێكدا كاتێك حكومهت دەیەوێت دینارێك قەرزبكات، دەبێت بەپێی یاسا بێت و پەرلەمان نوێنەرانی گەل ئاگاداری جۆری ئەو قەرزهبن و بزانن بۆ چ مەبەستێك قەرز دەكرێت، بۆیە ئەوەی لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت نە یاسا پەیڕەو دەكرێت نە حساب بۆ پەرلەمانش دەكرێت لە قەرزەكاندا”.
وتیشى: “سەرۆكی حكومەت پێش چەند مانگێك رایگەیاند كە 27 ملیار دۆلار قەرزیان كردووە، بەڵام دوای چەند مانگێكی كەم ئەم قەرزانە بۆ 28 ملیار بەرزبوویەوە، ئەمەش لەلایەك بێباكی حكومەت دەسەلمێنێت لەبەردەم پەرلەماندا و لەلایەكی دیكەشەوە ئەوە بە مووچەخۆران و فەرمانبەران دەڵێت: بەتەمای ئەوە مەبن مووچە چاكبكرێت بۆ ئەوەی هەمیشە ئەم قەرزانە وەك بیانویەك بهێڵێتەوە بۆ باشترنەكردنی دۆخی گوزەرانی هاووڵاتییان”.
ئەو پسپۆڕەی بواری دارایی و ئابووری ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر حكومەتی هەرێم بیەوێت ئەوا چارەسەری ئەم دۆخەی بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە زۆر ئاسانە، ئەوەش بە هێنانە پێشەوەی كەسانی تەكنۆكرات و پسپۆڕ لە بواری ئابووری و دارایی، شەفافكردنی سەرچاوەكانی داهات و خەرجییەكان”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








