بەرپرسی پاسەوانی بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

کوشتن
SNN ـ بڕیار محەمەد
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە نزیک شارۆچکەی هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر، لەسەر ڕووداوێکی هاتووچۆ، بەرپرسی پاسەوانەکانی بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا.
پەیامنێری SNN لەهەولێر ڕاگەیاند: درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگای هەریر ـ شەقڵاوە، دیلمان عەبدوڵا فەرج، بەرپرسی پاسەوانان و شۆفێری تایبەتی لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، کە لەهەمانکاتدا زاوایەتی، لەدوای ئەوەی تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبێت لەگەڵ شۆفێرێکی دیکەدا، دەدرێته بەر دەستڕێژی گوللـه و دەکوژرێت.
وتیشی “بکوژەکە هەڵاتووە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە، پۆلیسیش سەرقاڵی لێکۆلێنەوەن بۆ دۆزینوەی کەسی هەڵاتوو”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









