سەرۆكی ئەنجوومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر: ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى لیره ده‌كڕن زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن

دوكانێكى گۆڕینه‌وه‌ى دراو له شارى ئیستانبوڵ له توركیا | فۆتۆ: MEO
SNN – بریار محەمەد
سەرۆكی ئەنجوومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر رایدەگەیه‌نێت: رۆژ لەدوای رۆژ بەهای لیرە لە دابەزیندایە، هۆشداریش دەداته ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى كه رۆژانە لیرە و تمەن دەكڕن و دەڵێت: “زەرمەند دەبن”.
نرخى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى به‌رده‌وامه له دابه‌زین، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا %10ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 100 لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ره به 15 هه‌زار دینارى عێراقى و 12 دۆلارى ئه‌مریكى مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
محەمەد حسێن، سەرۆكی ئەنجوومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر له‌وباره‌یه‌وه بە SNNی راگەیاند: “دوای گەمارۆكانی سەر ئێران و توركیا لەلایەن وڵاتی ئەمریكاوە رۆژ لەدوای رۆژ بەهای لیرە و تمەن لە دابەزینی بەردەوامدایه، بە شێوەیەك ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر بە 790 لیرەی توركی مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا”.
وتیشی: “بەداخەوە خەڵكێكی زۆر ئێستا روویان لە كڕینی تمەن و لیرەی توركی كردووە، بەڵام من لێرەوە پێیان دەڵێم با لیرە و تمەن نەكڕن، چونكە لە داهاتوویه‌كى نزیكدا بەهۆی دابەزینی نرخی زیاترى ئه‌و دوو دراوه تووشی زیانى گەورە دەبن”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئاری سەعید، شارەزای ئابووری به SNNى راگه‌یاند: “یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكانی دابەزینی نرخی لیرە لەم چەند ساڵەدا، بۆ تێكچوونی په‌یوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا دەگەڕێتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دەستیپێكرد كە لە توركیا كودەتا كرا، پاشان ئەمریكای بەوە تۆمەتبار كرد كه داڵدەی كودەتاچییەكانی داوە، توركیا قەشەیەكی ئەمریكی دەستبەسەر كرد و وتی: هەر كاتێك ئەمریكا فەتحوڵا گولەنی رێبەری بزووتنەوەی خزمەتی رادەستكرد، ئەوا ئەوانیش قەشەكە ئازاد دەكەن”.
وتیشی: “بەهۆی ئەوەی توركیا و ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان هاوسنوورن ئه‌م دابه‌زینه كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنى لەسەر بازەڕەكانی هەرێمی كوردستان دروستدەكات، ئه‌گه‌رى هه‌یه بەهۆی هاوسنووریشەوە زۆرینەی بازرگانەكانی ئێمە تووشی زیانی گەوره‌ی ئابووری ببنەوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئەگەر سەرنج بدرێتە گۆڕانكارییەكانی نرخی لیرە، لەماوه‌ى 12 ساڵى رابردوودا لیرە بەردەوام لە دابەزیندا بووە و دابەزینەكەش لەوكاتەوە ده‌ستیپێكردووه كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا دەستیبە فراوانخوازییە سه‌ربازییه‌كانى كردووە و رۆژ له‌دواى رۆژ فراوانتر بووه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








