
رۆژنامهنووسى زیندانى كراوى بادینان شێروان شێروانى | فۆتۆ: تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان
Snn
ئێوارەی دوێنی لە شاری هەولێر رۆژنامەنووس شێروان شێروانی لەلایەن تیمێكی پۆلیس كە بە جلی مەدەنیەوە بوون دەستگیرکراوە و تاوەكو ئێستاش هیچ زانیاریەک لەسەر شوێنی دەستگیركردنەكەی نییە .
رووگەش عێزەدین هاوسەری رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بە snnی راگەیاند تاوەكو ئێستا هیچ زانیاریەك لەسەر شوێن و هۆكاری دەستگیركردنەكەی ناوبراو نییە تەنها ئەوەندەیان پێ وتووین كە فەرمانەكە لە دادگای پێداچوونەوەی ناوچەی دهۆكەوە دەرچووە بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ یان سبەی شێروان شێروانی رەوانەی دهۆك بكرێت بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا .
لای خۆشیەوە پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: ئەگەر لەسەر نوسین دەستگیردەكرێت، ئەوە یاسای ڕۆژنامەگەری ڕێگا بە دەستگیركردنی ڕۆژنامەوان نادات، چ جای ئەوەی كۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان ببرێت و ماڵی بپشكنرێت، ئەگەر لەسەر دۆسیە كۆنەكەیە گوایە ویستویەتی خۆپیشاندان بكات لە دهۆك، ماوەیەك زیندان بوو، دواتر ئازادكرا، چ پێویستە بەشەش ئۆتۆمبێلەوە بچنە سەر ماڵەكەی، ئەم هەنگاوە دژی بنەماكانی ئازادی و مافی مرۆڤە، نەك بەرامبەر شێروان، بەڵکو بەرامبەر منداڵ و خانەوادەكەی.
هەروەها پارێزەر رێبین سەباح دەڵێت: لەرووی یاسایەوە ئەوەی دوێنێ بەرامبەر بە شێروان شێروانی كراوە تەواو پێچەوانەی بنەماكانی یاساییە، چونكە دەكرا پێشتر ئاگادار بكرێتەوە دواتر ئەگەر ئامادە نەبوو بچێتە بەردەم دادگا ئەو كات دادوەر دەیتوانی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەربكات ئەو كاتەش یەك ئۆتۆمبێلی پۆلیس دەچوون نەك ئەو هەموو هێزەی كە چوونەتە سەر ماڵەكەی .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









