وەزارەتی بازرگانی تورکیا: عێراق گەورەترین هاوردەکاری بەرهەمەکانمانە

ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل له‌نێوان هه‌رێم و توركیا | فۆتۆ: AA
SNN
وه‌زاره‌تی بازرگانی توركیا ئاماری نۆ مانگی رابردووی چالاکی بازرگانی لە وڵاتەکەدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو نۆ مانگەدا عێراق زۆرترین کاڵای تورکی هاوردەکردووە.
بە گوێرەی ئەو ئامارەی کە وەزارەتی بازرگانی تورکیا بڵاوکردووەتەوە، له نۆ مانگی ئەمساڵدا توركیا به بەهای 10 ملیار و 802 ملیۆن دۆلار كاڵای هه‌نارده‌ی شه‌ش وڵاتی دراوسێی خۆی كردووه، عێراق له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاته دراوسێیه‌كانی توركیا دێت كه زۆرترین كاڵای توركی بۆ هه‌نارده‌كراوه، بەجۆرێک ته‌نیا له نۆ مانگی ئه‌مساڵدا بە بەهای 5 ملیار و 15 ملیۆن و 967 هه‌زار دۆلار كاڵای توركی بۆ هه‌نارده‌كراوه.
ئاستی هه‌ناردەی تورکیا بەشێوەیەکی گشتی ئەمساڵ کەمتربووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو کە 12 ملیار و 441 ملیۆن دۆلار بووه، واتە ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار پاشه‌كشه‌ی کردووە.
لەدوای عێراق بولگاریا و یۆنان و سوریا گەورەترین هاوردەکاری کاڵای تورکی بوون لەمساڵدا.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









