بەرپرسێکی هاوپەیمانان هۆکارەکانی بەهێزبوونەوەی داعش لە عێراق ئاشکرادەکات

بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان رایگەیاندووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هێزەکانی هاوپەیمانان بەشێک لە چالاکییەکانیان لە شەڕی دژ بە داعش لە عێراق و سوریا راگرتووە.
ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی وتووە، راگرتنی بەشێک لە هەڵمەتی دژ بە چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریا کاریگەری لەسەر سەرهەڵدانەوەی ئەو رێکخراوە هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە زیاتر سەرنجیان لەسەر سەپاندنی رێکارەکانی تەندروستی و قەدەغەی هاتوچۆیە و داعشیش ئەوەی بە هەل زانیوە بۆ زیادکردنی هێرشەکانی.
ئەو بەرپرسە باسی لەوەشکردووە: “چۆنیەتی هێرشەکانی داعش لە عێراق نەگۆڕاوە، داعش بەهەمان توانای رابردوویەوە هێرش دەکات بەڵام ژمارەی هێرشەکان زیادیانکردووە.
ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانان ئەوەشی خستووەتەڕوو: “بە گوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان چالاکییەکانی ئەم دواییەی داعش بەشێکیان لەپێناو بەدەستهێنانی سەرچاوەیەکی داهات بووە، بەتایبەت رفاندنی هاووڵاتییان و وەرگرتنی بڕێک پارە لەبەرامبەریاندا کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی سەرچاوەی داهاتی ئەو رێکخراوە”.
بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان داعش هێرشەکانی لە کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین زیادکردووە.
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
1كاتژمێر لهمهوپێشنەتانیاهۆ: ئەگەر من نەبووام ئێران مێژوویەکی درێژ بوو بۆمبی ئەتۆمیی بەرهەمهێنابوو
20كاتژمێر لهمهوپێشڕەشنووسی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاوکرایەوە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نەتانیاهۆ: ئەگەر من نەبووام ئێران مێژوویەکی درێژ بوو بۆمبی ئەتۆمیی بەرهەمهێنابوو
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ڕەشنووسی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاوکرایەوە
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نەتانیاهۆ: ئەگەر من نەبووام ئێران مێژوویەکی درێژ بوو بۆمبی ئەتۆمیی بەرهەمهێنابوو
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









