کازمی: بەغدا سوورە لەسەر ئەوەی کە هیچ گروپێکی چەکداری لە شەنگال نەمێنێت

مستەفا کازمی
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: حكومەتی فیدراڵ جەخت لەوەدەکاتەوە کە نابێت هیچ گروپێکی چەکداریی لە شەنگال بمێنێت جا گروپە چەكدارە خۆجێیەکان بێت یان ئەوانەی كە لە دەرەوەی سنوورەوە هاتوون.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: کازمی لەبارەی رێککەوتنەکەی دوێنێی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە شەنگال دوپاتیکردووەتەوە رێككەوتن لەسەر دۆسیەكانی كارگێڕی و ئەمنی لە قەزای شنگال كراوە و ئەو رێککەوتنە دەبێتە مایەی خێراكردن و ئاسانكاری بۆ دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ قەزاكە و روونیشیكردووەتەوە كە رێككەوتنەكە لە كەشێكی لێكتێگەیشتن و برایانە لەچوارچێوەی دەوڵەتی فیدرالیدا كراوە كە رەنگدانەوەیەكی باشی دەبێت لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، هەروەها دەبێتە سەرەتایەك بۆ چارەسەركردنی سەرجەم ناوچەكانی فرە ئایینی و پێكهاتەیی لە عێراقدا.
باس لەوەشكراوە كە مستەفا كازمی ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە حكوومەتی فیدرال بە هەماهەنگیی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم رۆڵی سەرەكیی خۆی دەگێرێت لەپێناو جێبەجێكردنی ئەم رێككەوتنە بەشێوەیەكی راست بۆ ئەوەی سەركەوتنی رێككەوتنەكە دەستەبەر بێت ئەوەیش یەكەمجار بە هاوكاری لەگەڵ دانیشتوانی شنگال دەبێت و هەروەها جەخیتكردووتەوە لەسەر پەرۆشی و جیددیبوونی حكوومەتی فیدراڵ لەوەی کە نابێت هیچ گرووپێکی چەکداریی لە شنگال بمێنێت جا گروپە چەكدارە خۆجێیەکان بێت یان ئەوانەی كە لە دەرەوەی سنوورەوە هاتوون و دووپاتیشیكردووەتەوە كە ئاسایشی رۆژئاوای نەینەوا دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی فیدراڵ.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









