نەتەوەیەکگرتووەکان دوو پێشنیاز بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری عێراق دەکات

خۆپیشاندان له عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
بەرپرسێکی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەی خراپی رەوشی ئابووری لە عێراق دەدات بەجۆرێک پێشبینی دەکرێت رێژەی هەژاری لە وڵاتەکەدا زیاتر بەرزببێتەوە، دوو پێشنیازیش سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانەکان دەخاتەبەردەم حکومەتی عێراق.
بارابارا کریگزمان، رێکخەری کاروباری گەشەپێدان لە نەتەوەیەکگرتووەکان، رایگەیاندووە: ” حکومەت بەسیاسەت و دامەزراوەکانیدا بچێتەوە، بۆ ئەوەى بتوانێت پلانێک بۆ کورتهێنانى ئابوورییەکەى دابنێت”.
هەروەها وتوشیەتی: ” حکومەت هەستێت بەجێبەجێکردنى چەند بڕیارێک کە یارمەتى چینە لاوازەکانى وڵات دەدات. “.
ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریداوە لەوەی رێژەی هەژاری لە عێراق بگاتە 31 لەسەدا.
گەورەترین کاریگەرى ئابوورى کە دووچاری عێراق بووە، قەیرانى دابەزینى نرخى نەوتە کە بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە ڕوویداوە و ئەوەش واى لێکردووە لەگەشەپێدانى ئابوورى ڕایبگرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









