
هەوراز ئەحمەد-SNN
ئەندامانى لیژنە کاتیەکەى پرۆژەى لامەرکەزى کارگێڕی و دارایى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە 9 ئەندامەوە بۆ 11 ئەندام زیاد کران.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە SNNى ڕاگەیاند: “کۆى لایەنە سیاسیەکان بڕوایان بە سیستمى لامەرکەزى هەیە و لە کۆتا راگەیەندراوى ئەنجومەنى وەزیرانیشدا پشتیوانى خۆیان بۆ پرۆژەى لامەرکەزى دەربڕیوە، بەڵام ئەگەر لامەرکەزى پشت ئەستور نەبێت بە بابەتە دارایەکەوە پێم وابێت ئەوکات پرۆژەکە ئامانج ناپێکێت”.
وتیشى، “لەسەرەتاى دروستکردنى پرۆژەکەدا نۆ ئەندام لە لیژنەکەدا بوو کە بەم جۆرە دابەش بوون، سێ ئەندامى یەکێتى نیشتمانى کوردستان سێ ئەندامى بزوتنەوەى گۆڕان ئەندامێکى پارتى و ئەندامێکى حزبى شیوعى، لەگەڵ ئەندامێکى لیستى خزمەت کە لە یەکگرتوو و کۆمەڵ پێکهاتووە، ئەو ئەندامەش کە لە لیژنەکەدا هەبوو سەر بە یەکگرتووى ئیسلامى بوو بۆیە کۆمەڵى ئیسلامیش داوایان کرد ئەندامیان لە لیژنەکە هەبێت و لیستى ڕافیدەین کە هی پێکهاتەى مەسیحیەکان ئەوانیش داوایان کرد بەشدارى لیژنەکە بکەن بۆیە، بەکۆى دەنگى ئەندامانى لیژنەکە ڕەزامەندى درا کە دوو ئەندامى دیکە بۆ لیژنەکە زیاد بکرێت”.
لە بارەى کارەکانى لیژنەکەوە ئەو سەرچاوە راشیگەیاند، “تاوەکو ئێستا لیژنەکە دوو سەردانى ئەنجامداوە بۆ هەر یەکە لە ئیدارەى ڕاپەڕین و پارێزگاى سلێمانى بۆیە لە هەفتەى داهاتوودا سەردانى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیانیش بکات بۆ گۆڕێنەوەى بۆچون لە بارەى پرۆژەى لامەرکەزى”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









