
كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌ردوو وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى ناوه‌ندى و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بڕیار محەمەد
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق بە سەردانێكی فەرمی لە هەولێرە و رایده‌گه‌یه‌نێت: 400 خێزانی ئاوارە لە كەمپی بەحركە بۆ هاوكاری كۆمەڵایەتی ناونووس ده‌كه‌ین، وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت: “هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ باشتركردنى ژیانى ئاواره‌كان”.
ئه‌مڕۆ له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگارى هه‌ولێر عادل حاشوش، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق به یاوه‌رى كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى كه‌مپى به‌حركه‌یان كرد كه ئاواره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عێراق تێیدا نیشته‌جێن.
له‌پاش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كه‌مپه‌كه كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هه‌رێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لەگەڵ وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق سەردانی خانەی منداڵانی بێ سەرپەرشت و چەند شوێنێكمان كرد بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە دۆخیان، ئێستا 400 خێزان لە كەمپی بەحركە ناونووس دەكرێن بۆ وەرگرتنی هاوكاری تۆڕی كۆمەڵایەتی كە لەلایەن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه دابیندەكرێت، ئێمە هیوادارین كۆمەك بۆ سەرجەم خێزانە هەژارەكانی كەمپ دابینبكه‌ن”.
دواتر عادل حاشوش، وەزیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق وتى: “هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ باشتركردنی ژیانی ئاوارەكان و ئێستا لە بیمەی هاوكاری و پێگەیاندنی كۆمەڵایەتی، بڕیار دراوە 400 كەس ناویان تۆمار بكرێت، دواتر ئەو ژمارەیە بۆ دوو هەزار خێران بەرزدەكرێتەوە”.
وتیشى: “هەر كارێكمان پێ بكرێت بۆ باشتركردنی ژیانیان بێگومان ئەنجامی دەدەین، دۆخی تەندروستیشیان خراپە، له‌به‌ر ئه‌وه هەوڵدەدەین لەڕووی تەندروستییەوە چیمان پێ بكرێت بیكەین بۆیان”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









