له ههڵهبجه یهكهمین كارگهى بهرههمهێنانى سندوقى پلاستیكى تهماته دادهمهزرێت

سندوقى پلاستیكى تهماته | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بۆ یەكەمجار لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كارگەیەكی تایبەت بە دووبارە سوود وەرگرتنەوە لە پاشماوە پلاستیكییەكان و دروستكردنی سندوقی تەماتە دامەزراوە كە لە توانایدا هەیە رۆژانە سێ هەزار سندوقى تەماتە و مانگانە زیاتر لە 40 تهن پاشماوەی پلاستیكی كۆبكاتەوە و دووباره بهرههمى بهێنێتهوه.
كامەران محەمەد، خاوەنی كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور بە SNNی راگەیاند: “لە هەنگاوێكی نوێماندا و بە ئاراستەی هاوكاری جوتیاران بڕیارمانداوه كارگهى سندوقى پلاستیكى تهماته دابمهزرێنین به پابهندبوون به پێوهره ژینگهییهكان، چونكە ئێمە مانگانە زیاتر لە 40 تهن پاشماوەی پلاستیكی سنوورەكە كۆدەكەینەوە دووبارە لە دروستكردنی سندوقى تەماتە و میوەكانی دیكەدا بەكاری دەهێنینەوە”.
وتیشى: “كارگەكەمان لە توانایدا هەیە رۆژانە نزیكەی سێ هەزار سندوقی تەماتە و میوە بەرهەمبهێنێت، ئێمەش گرێبەست لەگەڵ جوتیارانی سنوورەكە دەكەین بۆ ئەوەی بەرهەمی تەماتەكەیان بهێنن بۆ كارگەكەمان، له بهرامبهردا بێ بەرامبەر سندوقیان بۆ دابیندەكەین ئەمەش هاوكارێكی باشی جوتیارانە لەبری ئەوەی لەسەر گیرفانی خۆیان سندوق بكڕن ئێمە بێ بەرامبەر بۆیان دابیندەكەین”.
خاوەنی كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا هەلیكارمان بۆ دەیان كەسی سنوورەكە رەخساندووە و لەبەرنامەشماندا هەیە كە لە گەڵ زۆربوونی خواست لەسەر بەرهەمەكانمان ئێمەش كارگەكەمان زیاتر فروان بكەین و هەلی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتیانی سنورەكەمان بڕەخسێنین”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








