وەزارەتی تەندروستیی: ناگەڕێینەوە بۆ قەدەغەی هاتوچۆ، چونکە بەهۆی پابەند نەبوونەوە شکستیهێنا
هاوڵاتیانی عێراق
SNN
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت: “هیچ رێنمایی و بڕیارێک نییە بۆ دووبارە راگەیاندنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە وڵات‌دا”.
ریاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “هیچ سوودێکی نییە جارێکی‌تر قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنینەوە”.
وتیش: “بۆیە سوودی نییە، چونکە خەڵک پابەند نابێت پێوەی، لەبەرئەوە بڕیارەکانی پێشووش بە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ شکستیهێنا”.
بەوتەی ناوبراو، هاتنی شەپۆلێکی دیکە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ عێراق و هەڕەشەیەکی جددییە، بۆیە تەنیا خۆپارێزی و بەستنی دەمامک چارەسەرە.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوون، ژماره‌یان 397 هه‌زار و 780 حاڵه‌تە، له‌و ژماره‌یه‌ش 9 هه‌زار و 735 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه و 328 هه‌زار و 97 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 59 هه‌زار و 948 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 523 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









