ئەگەر حكومەت هەروا بێباك بێت ئەوا كارەساتێكی تەندروستی مەترسیدار چاوەڕێی هەرێم دەكات

نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەوەی زیاد لە دوو هەفتەیە لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەكان بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی دەستیان بە بایكۆتكردووە، بەوتەی پزیشكان و بەرپرسانی كەرتی تەندروستی ئەگەر حكومەت لەمە زیاتر بێباك بەرامبەر بە داوكاری پزیشكان ئەوا كارەساتێكی تەندروستی نەخوازراو چاوەڕێی هەرێم دەكات.
د. خالید عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری كەرتی تەندروستی لە قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: بایكۆتی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە گشتی و سنوورەكەی ئێمە بە تایبەت كاریگەرییەكی زۆر خراپی لەسەر كەرتی تەندروستی بەجێهیشتووە، بەجۆرێك بووەتەهۆی ئەوەی نەتواندرێت خزمەت بە نەخۆشانی سنورەكە بكرێت بە تایبەت كە پێنجوێن شوێنێكی دورە دەستەو كۆرۆناش دووبارە بەشێوەی زۆر بڵاوبووەتەوە، لە بەرامبەریشدا حكومەت زۆر بێباكە و هاووڵاتییانیش وەك پێویست پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان نابن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بایكۆتكردنی دەوام لەلایەن پزیشكان و كارمەندانی تەندروستییەوە هێندەی دیكە لە ڕووی داراییەوە ئەركی سەرشانی هاووڵاتییانی قورستكردووە چونكە كاتێك نەخۆشێك دەزانێت نەخۆشخانە حكومییەكان داخراون و پزیشك دەوام ناكات بەناچاری ڕوو لە نۆرینگە ئەهلییەكان دەكەن، ئەمەش هەموو كەس ناتوانێت ڕوو لەو نۆرینگانە بكات بەهۆی خراپی باری دارییەوە.
ئەو سەرپەرشتیارەی كەرتی تەندروستی پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، “ئەگەر حكومەت بەپەلە بیر لە چارەسەرێكی گونجاو نەكاتەوە بۆ كەرتی تەندروستی ئەوا كارەساتێكی نەخوازراو ڕووبەڕووی هەرێم دەبێتەوە، چونكە لە ئێستادا حكومەت هیچ لێپێچینەوەیەك ناكات لەگەڵ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی كاتێك دەوام ناكەن، كاتێكیش دەوام دەكەن هیچ مافێكیان پێنادات بۆیە حكومەت منەتی بە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەماوە لەم نێوەندەشدا تەنها هاووڵاتییانن زیانیان بەركەوتووە”.
عەبوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ SNNی ڕوونكردەوە، گومانی تێدا نییە كە بایكۆتی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە سنووری پارێزگای سلێمانی كاریگەری خراپی بەجێهێشتووە لەوەی كە هۆكارێكیش بووە بۆ زۆربوونی ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا چونكە لە شوێنی ئەو پزیش وكارمەندە پسپۆرانە كە بایكۆتیان كردووە كەسانی خۆبەخش دەوام دەكەن ئەمەش كاریگەری خۆی هەیە، بۆیە چارەسەر تەنها لای حكومەتە كە دەبێت مافەكانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی دابین بكات بۆ ئەوەی كەرتی تەندروستی بكەوێتەوە سەر ڕێچكەی ڕاستی خۆی.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









