لەدوای شەنگال.. داوای ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كێشەلەسەرەكانی دیکە دەکرێت

خانەقین
SNN -بریار محەمەد
ئەندامێكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت ئێمە بە گرینگیەوە لەو رێكەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدا دەڕوانین و پێویستە ئەو رێكەوتنانەی لەسەر تەواوی ناوچەكێشە لەسەرەكانی دیكەش بكرێت كە تاوەكو ئێستا بەهۆی هەبوونی هێزی چەكدار و ناسەقامگیری نەتواندراوە ئاوەدان بكرێتەوە .
روبینە ئۆیملك عەزیز، ئەندامی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە SNNی راگەیاند: بە دڵنیایەوە ئێمە بە گرنگیەوە لەو رێكەوتنەی نێوان هەرێمی كوردستان حكومەتی عێراق دەڕوانین لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال و پێویستە حكومەتی عێراق لە داهاتوو خزمەتێكی باشی ئەو سنوورە بكات، چونكە لەو ناوچەیە لە دوای ساڵی 2014 دانیشتوانەكەیان لە دۆخکی خراپدابوون.
وتیشی: بێگومان زۆر ناوچەی تر هەیە كە تاوەكو ئێستا پێویستی بە ئاسایكردنەوەی دۆخی ئەمنی و ئاوەدانكردنەوە هەیە، كە لەبەر هەبوونی هێزی چەكدار نەتواندراوە ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەكە بگەڕێندرێتەوە، بێگومان یەكێك لەو شوێنانەش ناوچەی دەشتی نەینەوایە و چەندان شوێنكی دیكەش هەیە كە پێویستی بە دووبارە گەڕانەوەی دانیشتوانەکەی و خزمەتگوزاری هەیە كە بەهۆی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادەوە نەتواندراوە ئاوەدان بكرێتەوە .
رۆژی ھەینی شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان رێبەر ئەحمەد سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال كۆبوونەوە ، یەكەم كۆبوونەوەی شاندەكەی ھەرێمی كوردستانیش لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسمی ئەعرەجی بوو و دواتر لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق مستەفا كازمی، بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جینین پلاسخارت كۆبوونەوە و لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال رێككەوتنێكیان واژوو كرد.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









