60 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق تۆماركران

پشكنینى كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیيهكى عێراقى | فۆتۆ: Reuters
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 60 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و دوو كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردووه: “60 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون به‌مشێوه‌یه: 34 حاڵه‌ت له به‌غدا، یه‌ك حاڵه‌ت له دیاله، 9 حاڵه‌ت له میسان، 12 حاڵه‌ت له به‌سره، دوو حاڵه‌ت له زیقار، دوو حاڵه‌ت له سه‌ڵاحه‌دین”.
له‌باره‌ى ئاماره‌كانى مردن و چاكبوونه‌وه‌شه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو: “دوو كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه له به‌غدا، هاوكات 35 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه به‌مشێوه‌یه: به‌غدا 11 كه‌س، نه‌جه‌ف دوو كه‌س، به‌سره پێنج كه‌س، بابل یه‌ك كه‌س، زیقار چوار كه‌س، هه‌ولێر پێنج كه‌س، كه‌ركوك سێ كه‌س، میسان سێ كه‌س”.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كۆى گشتى ئاماره‌كانى كۆرۆنا له عێراق تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته 2 هه‌زار و 603 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 104 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 661 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 838 كه‌یسى چالاك-یش بوونى هه‌یه.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









