وەزیری دارایی عێراق: هەرێم کرێیەکی زۆر دەداتە کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت

کێڵگە نەوتێکی عێراق
SNN
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند: “حکومەتی هەرێم 25 لە سەدی داهاتەکەی دەدات بە کۆمپانیاکانی نەوت، ئەو شایستە داراییەی کە دەدرێن بەو کۆمپانیایانە زۆرن، سەرباری قەرزاری هەرێم”.
عەلی عەلاوی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی فورات، وتی: حکومەتی هەرێم قەرزاری کۆمپانیاکانی بە بازاڕکردنی نەوتیشە، جگە لەوەش کرێیەکی زۆر دەداتە ئەو کۆمپانیا بیانیانەی کە لە هەرێم نەوت بەرهەمدەهێنن و هەناردەی دەکەن.
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا، عەلاوی تیشکی خستووەتە سەر بارودۆخی دارایی عێراق و وتوویەتی، بەهۆی قەیرانی داراییەوە پێناچێت لە بودجەی ساڵی 2021دا دامەزراندنی نوێی هەبێت، بودجەکەش لەسەر بنەمای رێکخستنەوەی کەرتەکانی کارەبا و نەوت و باج دادەڕێژرێت.
سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، حەلاوی وتی: ئەمریکا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەرر دامەزراوە داراییەکانی جیهان هەیە، ئەگەر ئەمریکا لە عێراق بکشێتەوە ئەوا زەبرێکی کوشندە بەر وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق دەکەوێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








