وەزارەتی دارایی گۆڕانكاری لە مووچەی مانگی نیساندا كرد بۆ مانگی ئەیلول

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بڕیاربوو ئەو مووچەیەی ئەم مانگە دابەشدەكرێت مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ بێت، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بە فەرمی ڕایگەیاند كە ئەو مووچەیەی دابەشدەكرێت مووچەی مانگی ئەیلولە و بە لێبرینی لە %18 دابەشدەكرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی سەر بە وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتە ڕوو ئەمڕۆ لە لایەن وەزارەتی داریییەوە ئاگادار كراونەتەوە كە وەزارەتی دارایی بڕیارێكی بۆ مووچە دەركردووە بەجۆرێك لە بری دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەبێت مووچەی مانگی ئەیلول دابەش بكرێت.
دەقی بڕیارەكەی وەزارەتی دارییە كە ئەمڕۆ دوو شەممە 12/10/2020 دەرچووە.
بۆ گەشت گەنجینەكان:
لەسەر راسپاردەی وەزارەتمان بفەرموون بە ئاگادار كردنەوەی گشت فەرمانگەكان و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان
لەسەر رۆشنایی نوسراوی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدرال ژمارە 13229 لە 15/8/2020، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەریمی كوردستان لە كۆبونەوەی ئاسایی رۆژی چوارشەممە 7/10/2020 بڕیاردرا بە پابەندبوون بەخشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ.
بۆ ئەم مەبەستە
لیستی مووچەی مانگی 9 ی 2020 بە تەمویل كردنی %82 ئامادەبكەن
و پلە تایبەتەكان بەهەمان میكانیزمی مانگەكانی پێشوو . لەگەڵ ڕێزدا
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









