گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکاتەوە

هێڵی ئاسمانیی عێراق
SNN
ناسر حسێن بەندەر، وەزیری گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی ئێران گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی بەغدا و نەجەف بۆ تاران و مەشھەد لە 25ی مانگی ئەیلولی رابردوو تا ھەشتی ئەم مانگە ھەڵپەسێردرابوو لە ئەمڕۆ دووشەممەوە گەشتەکان بۆ ئەو وڵاتە دەستپێدەکاتەوە.
راشیگەیاند: لە میانی ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان عێراق و ئێران، دەبێت گەشتیاران پابەندبن بە رێنمایەکانی تایبەت بە خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە 25ی مانگی رابردووەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران، بەتۆمەتی لادان لە بەندەکانی رێککەوتن و گواستنەوەی گەشتیاران بە بێ بوونی مافی مانەوە لە ئێران، سەرجەم گەشتەکانی ھێڵی فڕۆکەوانی عێراقیان راگرت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









