هۆشدارییهكى تووند له‌باره‌ى پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه: 4 ساڵه هێنده‌ى ساڵێك وانه نه‌خوێندراوه

كۆمه‌ڵێك قوتابى له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
شاره‌زایه‌كى بوارى په‌روه‌رده هۆشدارى ده‌دات له بایكۆت كردنى هۆڵه‌كانى خوێندن و ئه‌و دۆخه‌ى كه ئێستا پرۆسه‌ى خوێندن تێیدایه له هه‌رێمى كوردستان، ده‌ڵێت: “پرۆسه‌ى خوێندن له هه‌رێمى كوردستان دۆخى زۆر خراپه و به چوار ساڵه‌كه كۆبكه‌ره‌وه هێنده‌ى ساڵێكى ته‌واوه‌تى وانه نه‌خوێندراوه”.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو رۆژى 10ى تشرینى یه‌كه‌م، ده‌رگاى قوتابخانه‌كان له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕووى قوتابیانى هه‌رێمى كوردستاندا بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌وه له به‌شێك له ناوچه‌كانى كوردستان بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن كرا، ئه‌مه‌ش وه‌ك درێژكراوه‌ى ئه‌و دۆخه‌ى كه زیاتر له چوار ساڵه له هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامى هه‌یه.
محەمەد پیرداود، شارەزای بواری پەروەردە لە هەرێمی كوردستان له‌باره‌ى دۆخى كه‌رتى په‌روه‌رده‌وه به SNNى راگه‌یاند: “بەهۆی قەیرانی دراییەوە زیاتر لە چوار ساڵە كەرتی پەروەردە گرفتی بۆ دروستبووە، مامۆستایان لەكاتی جیاوازدا بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە بارودۆخ و گوزەرانی خراپی خۆیان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە، بەتایبەتی له هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، هه‌رچه‌نده له هه‌ولێر و دهۆك بایكۆت نه‌كراوه، بەڵام حاڵی خوێندن لەو دوو پارێزگایه‌ش هیچی باشتر نییە لە سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه”.
وتیشی: “زیاتر لە چوار ساڵە قوتابیان بەنیوە و ناچڵ وانە دەخوێنن، هیچ ساڵیك نەتوانراوە وەك پێویست پرۆگرامەكانی خوێندن تەواو بكرێن، ئەمەش بێگومان كاریگەری نه‌رێنى زۆری كردوەتە سەر ئاستی زانستی قوتابیان، ئەگەر هەر چوار ساڵەكەی خوێندن كۆبكەیتەوە ناكاتە ساڵێكی تەواو و رێك‌وپێك كە پێشتر پرۆسەی خوێندنی تیادا جێبەجێ دەكرا”.
ئه‌و شاره‌زا په‌روه‌رده‌ییه ره‌خنه له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت كه پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ى كردووه‌ته قوربانى و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “لەم نێوەندەدا تائێستا حكومەتی هەرێم نەیتوانیووە بەشێوەیەكی كرداری داوای مامۆستایان جێبەجێبكات و پرۆسەیەكی گرنگ و كاریگەری وەك خوێندن نەكاتە قوربانی پلانە شكستخواردووەكانی خۆی، بەتایبەتتریش لەم ساڵی خوێندندا كە مەترسی ئەوە دەكرێت لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان ساڵێكی خوێندنی قوتابیان بەفیڕۆ بڕوات”.
محەمەد پیرداود له‌باره‌ى خه‌مساردى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌شڵێت: “ئەوەی جێگەی تێڕامان و سەرسوڕمانە تا ئێستا حكومەت لەبەردەم ئەم بارودۆخەدا خەمساردە و مێشێك میوانی نییە و هیچ پلانێكیش بەدی ناكرێت تاوەكو پرۆسەی خوێندن لەو ئیفلیجییە رزگاربكات، لەكاتێكدا ئەم بارودۆخەی كە لەم وڵاتەدا دەگوزەرێت لە هەر وڵاتێكی تردا بوایە ئێستا كابینەی حكومەتی لەسەر هەڵوەشابوویەوە”.
SNN چه‌ند جارێك بۆ وه‌رگرتنى بۆچوونى به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌یی و وه‌زیرى په‌روه‌رده په‌یوه‌ندى كرد به‌و وه‌زاره‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌سیان ئاماده‌نه‌بوون له‌و باره‌یه‌وه قسه بكه‌ن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









