وهستانى پرۆژه بچووكهكان: كلیلى شكستى ئابوورى و ههڵكشانى رێژهى بێكارى له ههرێم

پرۆژهیهكى بچووك له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: Ahmed Tabaqchali & Emily Burlinghaus
SNN – بریار محەمەد
شارەزایهكی بواری ئابووری رایدهگهیهنێت: نەبوونی پاڵپشتی بۆ گەنجان بۆ دەستپێكردنی پرۆژە بازرگانییەكان یەكێكه لە گەورەترین گرفتەكانی بەردەم گەنجان، دهشڵێت: “ئەكرێ بڵێين ئهم بابهته هۆكاری زیادبوونی بێكاری و رێگریكردنە لە دروستكردنی دەرفەتی كارى نوێ”.
بیلال سەعید، شارەزای بواری ئابووری بە SNNی راگەیاند: “نەبوونی پاڵپشتی بۆ گەنجان بۆ دەستپێكردنی پرۆژە بازرگانییەكان یەكێكه لە گەورەترین گرفتەكانی بەردەم گەنجان و ئەكرێ بڵێن هۆكاری زیادبوونی بێكاری و رێگریكردنە لە دروستكردنی دەرفەتی كار، بۆیە ئەوەی قۆناغی رابردوو هەبوو بە هەموو تێبینییەكان لهسهرى، بەڵام پاڵپشتییەكی زۆرباش بوو بۆ گەنجان بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكانییان و پلانە بازرگانییەكان”.
وتیشی: “ئەكرێت حكومهت له ئێستادا چەند هەنگاوێك بگێتهبهر لەوانە، حكومەت لەو سندوقەی كە پارەی پاڵپشتییەكانی بۆ گەڕاوەتەوه جارێكی دیكە فەندی پرۆژەكانی گەنجانی پێبكات، نەك دەستی بۆ ببات و خەرجی بكات كە ئێستا خەرجی ئەكات بەداخەوە، سیولەی لە سندوقەكەدا نەهێشتووە، هەروەها ئەكرێت هەموو گروپ و رێكخراوە ناوخۆیی و بیانییەكان كە پاڵپشتی پرۆژەی گەنجان دەكەن لە تۆڕێكدا كۆبكرێنەوە و پاڵپشتی زیاتر بكرێن”.
ئهو شارهزا ئابوورییه ئەوەشی خستەڕوو: “پێویسته هەوڵبدرێت بانكێكی تایبهت رازی بكرێت بۆ ئەوەی پاڵپشتی پرۆژەی گەنجان بكات و قەرز ببەخشێت بە گەنجان، هاوكات بڕە پارەیەكی ساڵانە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق بۆ پاڵپشتی پرۆژەی بچووك تەرخان دەكرێت زۆر گرنگە بەشێوەیەكی شەفاف بێت و هەوڵبدرێت گەنجانی لێ ئاگاداربكرێتەوە، چونكە ئێستا چەند رێكخراوێك وەریئەگرن بەبێ خستنەڕووی وردەكاری مامەڵەی پێوە دەكەن”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









