لە سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەرێكی نوێ بۆ تووشبووانى كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت

نهخۆشخانهى (شههید تاهیر عهلى والى بهگ) تایبهت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمهسەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە رایدهگهیهنێت: دەستیانكردووە بە بەكارهێنانی جۆرە چارەسەرییهكی نوێ بۆ تووشبووانی كۆرۆنا، دهشڵێت: “كاریگەری باشی هەبووە لە چاكبوونەوەی تووشبووان و بڕێكی باشیش لەو جۆرە چارەسەرییەمان بۆ دابینكراوە”.
د. ئاراس حەمەسەعید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “پێشتر بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پرۆتۆكۆڵی دەرمانی (هایدرۆكسی كلۆرۆكوین) و چەند دەرمانێكی دیكەمان بەكاردەهێنا، ئەمە سەرەڕای پلازمای خوێنی ئەو كەسانەشمان بهكاردههێنا كە تووشی نەخۆشییەكە بوون و دواتر چاكبوونەتەوە، بەڵام لە ئێستادا چارەسەرییهكی نوێ بەكاردەهێنین كە كاریگەری زۆر باشی هەیە لە خێرا چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا”.
وتیشى: “ئەو چارەسەرییە نوێیەی كە بەكاریدەهێنین جۆرە حەپێكە بە ناوی (فاڤی پریڤایر) (Favipiravir)، ئەم جۆرە چارەسەرییە خراوەتە ناو پرۆتۆكۆڵی چارەسەری تووشبووانی كۆرۆناوە، هەموو ئەو نەخۆشخانەی كە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی وەفا خەوێندراون ئەو جۆرە چارەسەرییە وەردەگرن و ئەم چارەسەرییەش دژبە ڤایرۆسی كۆرۆنایە”.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا لە پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “هەرچەندە لەڕووی نرخەوە كەمێك نرخی گرانە و هەر پارچەیەك لەو حەبانە بە 300 هەزار دینارە، بەڵام خۆشبەختانە لە لایەن حكومەتەوە بڕێكی باشمان بۆ دابینكراوە و لە ئێستادا ئەو جۆرە دەرمانە بەكاردەهێنین و وازمان لە بەكارهێنانی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین هێناوە، هاوكات لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانیش هەمان ئەو جۆرە چارەسەرییە بەكاردەهێنرێت، چونكە پرۆتۆكۆڵێكی رێگەپێدراوی وەزارەتی تەندروستییە و دەكرێت لە هەموو هەرێمی كوردستان ئەو چارەسەرییە بەكار بهێندرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









