لەمەودوا شۆفێرەكانی هەرێم دەتوانن بچنە ئێران و سووتەمەنی هاوردە بكەن

مەرزی باشماخ- فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی زیاد لە شەش مانگە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێگە بە چوونی شۆفێرانی هەرێم نەدەدرا بۆ ڕۆشتنیان بۆ ئێران و هاوردەكردنی سوتەمەنی، بەڵام لە ئەمڕۆوە ئەو ڕێگرییە نەماوە و شۆفێرانی هەرێم بە بێ دانانی هیچ جۆرە باجێك دەچنە دیوی ئێران بۆ هێنانی سوتەمەنی ئەمەش هەلێكی كاری زیاتر دەڕەخسێنێت.
ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: دوای كۆبوونەوەی بریكاری وەزیری ناوخۆ كە بە نوێنەرایەتی ( قوباد تاڵەبانی) لەگەڵ لایەنی ئیرانی كۆبوویەوە، وێڕای چارەسەركردنی گرفتی شۆفێرانی گواستنەوەی سوتەمەنی هەرێم، لە هەمان كاتیشدا لە ئەمڕۆوە بە گرتنە بەری چەند ڕێو شوێنێكی ئیداری شۆفێرانی هەرێم دەتوانن بڕۆنە دیوی ئێران و سوتەمەنی هاوردە بكەن بە بێ ئەوەی لایەنی ئێرانی بڕی 500 دۆلاریان لێوەر بگرێت وەك پێشتر پەیرەو دەكرا پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوشێوەی شۆفێرانی ئێرانی شۆفێرانی هەرێمیش بۆیان هەیە بچنە دیوای ئیران و سوتەمەنی هاوردە بكەن كە ماوەی زیاد لە شەش مانگە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕۆشتنی شۆفێرانی هەرێم قەدەغەكرابوو، هاوكات شۆفێرانی هەرێم لەلایەن كونسوڵگەری ئێرانییەوە ڤیزای شەش مانگی یان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە كاركردن.
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی باشماخ، ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ڕێككەوتنەی كە لە نێوان لایەنی هەرێم و لایەنی ئێرانی كراوە هۆكارێكە بۆ ئەوەی دەرفەتی كاری زیاتر بۆ شۆفێرانی هەرێم بڕِەخسێت، بۆ ئەومەبەستەش بەڵێن لە لایەنی ئێرانی وەرگیراوە كە كارئاسانی بۆ شۆفێرانی هەرێم بكەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








