لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین 63 پڕۆژەی خزمەتگوزاری وەستاوە

چەند پڕۆژەیەکی تەواونەکراو لە ڕاپەڕین
SNN-محەمەد مستەفا
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی SNN دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە هەرێم، تەنیا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 63 پرۆژەی ستراتیژی و خزمەتگوزاری جۆراوجۆر کارکردن تێیاندا وەستاوە کە بۆ تەواو کردنیان پێویستیان بە نزیکەی 100 ملیار دینارە .
پڕۆژەی نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەی ڕانیە و پڕۆژەی جوتسایدی رانیە ـ دووکان و پڕۆژەی ئاوی دەربەندی رانیە و جوتسایدی ناوبازاڕی ڕانیە، شەقامی 60 مەتری قەڵادزێ و بە نێودەوڵەتی کردنی مەرزی کێلێ و نۆژەنکردنەوەی رێگا و بانەکان و دروستکردنی خوێندنگا ئەمانە گرنگترین ئەو پڕۆژانەن کە چەندین ساڵە لە ئیدارەی ڕاپەڕین پشتگوێ خراون .
هەموو ئەو پڕۆژانەی کە ئاماژەیان پێکراوە ماوەی 6 بۆ 8 ساڵە کارکردن تێیاندا وەستاوه و بەهۆی تێپەڕبوونی ئەو کاتە زۆرەش بەسەریاندا بەشێک لەو پڕۆژانە ئەوەشی کە جێبەجێکراوە دووبارە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
هەرچەندە هاوڵاتیانی ئیدارەی راپەڕین چاوەڕێ بوون لەگەڵ هاتنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ئیدارەی راپەڕین بڕیار لە دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەی ڕانیە بدات کە ماوەی 8 ساڵە کارکردن تێیدا وەستاوە بەڵام سەرۆکی حکومەت لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئیدارەی راپەڕین هیچ ئاماژەیەکی بەو پڕۆژەیە نەدا .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









