ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى كرد

لۆگۆى یه‌كێتیى نیشتمانيى كوردستان | فۆتۆ: SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: كازمى و كابینه‌ى نوێی عێراق به‌رپرسیاریه‌تى گه‌وره و هه‌ستیاریان له‌سه‌ر شانه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌نجومه‌نى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى كرد، كه تێیدا هاتووه “به‌ڕێز مسته‌فا كازمى ده‌وڵه‌تمه‌دارى عێراق، په‌رله‌مانى عێراق، به زۆرینه‌ى رێژه‌یی، جه‌نابتان و زۆرینه‌ى وه‌زیره‌كانى، وه‌كو سه‌رۆكى حكومه‌ت و حكومه‌تى نوێی عێراق، په‌سند كرد، هه‌ڵبژاردنى ئه‌م كابینه‌یه، له دۆخێكى جیهانى و ئیقلیمى ناوخۆیی دژوار‌دا، كه جگه له مه‌ترسیه به‌رده‌وامه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا، قه‌یرانى دارایی كوشنده و كێشمه‌كێشی مه‌ترسیدارى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى و ئیقلیمیش، به‌رپرسیارێتى كابینه‌كه قورس‌تر بووه”.
هه‌ر له نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: “ئه‌وه‌ى عێراق دووچارى قه‌یران هاتووه، یه‌كێتى به‌رده‌وام، په‌یڕه‌وى له رێبازى سه‌رۆك مام جه‌لال كردووه و ده‌كات، كه كورد و یه‌كێتى نیشتمانى، به‌شێكى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بن، له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگى له‌نێوان پێكهاته‌كانى عێراق و به‌غداد و هه‌رێمى كوردستان”.
ئه‌نجومه‌نى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “ئاشكراشه، جگه له كێشه‌ى تیرۆرستان و پاشماوه‌ى هێزى رووخاوى سه‌دام، پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق، هه‌تا راده‌ى به‌كارهێنانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان و ده‌ستى ده‌ستى كردن به ماده‌ى (140)ى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، وه‌كو كارتى فشار له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانى به‌غداوه، به‌شێكى بنچینه‌یی كێشه چارهسهرنهكراوهكانى نێوان به‌غداد و هه‌ولێرن، ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌گه‌ر ماده‌كانى ده‌ستوور دوور له روانگه‌ى ته‌سكى ده‌سه‌ڵاتخوازى ئه‌م و ئه‌و پێكهاته، جێبه‌جێى كرابان، بێگومان عێراق ده‌یتوانى له‌كێشه‌ى نه‌خوازراوى، به قه‌یرانى دارایی و گه‌نده‌ڵی، خۆی بپارێزێت، به‌ڕێز كازمى و كابینه‌ى نوێی عێراق، به‌رپرسیارێتى گه‌وره و هه‌ستیاریان له‌سه‌ر شانه، كه یٔه‌گه‌ر به هاوكارى هه‌موو لایه‌ك دابین نه‌كرێ و شه‌قامى ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریش رازى نه‌كرێ، سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر نابێت”.
له كۆتایی نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه “هێزه كوردستانییه‌كانیش، پێویسته، كێشه لاوه‌كییه‌كان یٔارام بكه‌ینه‌وه‌و ریزى كوردایه‌تى یه‌ك بخه‌ینه‌وه، به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له به‌غداد، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق و رێكه‌وتنى سیاسی و ئابوورى نوێ، به‌و ئومێده‌ى، ده‌روازه‌یه‌ك بكرێته‌وه، له كوردستانیشدا، داخوازیه بنچینه‌ییه‌كانى خه‌ڵك، له پێشه‌وه‌دا مووچه‌و گرفته‌كانى بازاڕ و كاسبی و پرۆژه‌كان دابین بكرێ، دۆخه‌كه له‌خۆبوردن و سیاسه‌تى به‌رپرسیارێتى نوێی گه‌ره‌كه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزه‌یران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








