ترسی ئێران لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی قەرەباغ بۆ چی دەگەڕێتەوە؟

شوێنەواری شەڕ لە قەرەباغ، وێنە: MEO
SNN
وەزیری ناوخۆی ئێران بە روونی هۆشداریداوە لەوەی کە ئەگەر شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربەیجان پەلبهاوێژێت بۆ خاکی ئێران، تاران وەڵامی دەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی چەند مووشەکێکێکی ئەو دوو وڵاتە کەوتنە گوندێکی سەر سنووری ئێران.
لە ئێستادا ئەوەی بەرپرسانی ئێرانی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کەوتووە، ئەگەرەکانی تێوەگلانی ئێرانە لەو ناکۆکیانە لەکاتێکدا نزیکەی 100 هەزار ئەرمەنی لە ئێران دەژین.
لەلایەکی دیکەوە نزیکەی 15 ملیۆن ئازەری تورکی کە لە بنەڕەتدا لە ئازەربایجانەوە هاتوون ئێستا لە ئێران دەژین، ئەمە بەمانای ئەوەدێت ژمارەی ئازەریەکان لەناو ئێراندا زیاترە لە ژمارەیان لە وڵاتی ئازەربایجان کە لەوێ نزیکەی 10 ملیۆن و 300 هەزار کەس دەبن.
ئازەرییەکان بەهۆی زۆری ژمارەیانەوە بوونەتە یەکێک لە کاریگەرترین کەمەنەتەوەکان لە ئێران، دەسەڵاتیان بەسەر بەشێکی گەورەی بازاڕی تاراندا هەیە کە یەکێکە لە گەورەترین بازاڕەکانی وڵاتەکە، تەنانەت عەلی خامنەئی لە باوکیەوە دەچێتەوە سەر ڕەچەڵەکی ئازەرییە.
ئەو کاریگەرییە وایکردووە چوار یاریدەدەری خامنەئی چەند رۆژێک لەمەوبەر راگەیەندراوێک بڵاوبکەنەوە کە تیایدا وتوویانە “هیچ گومانێک نییە کە قەرەباغی جێناکۆک بەشێکە لە ئازەربایجان”. دواتریش حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران بە نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیای وت کە پێویستە ئەرمینیا کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت. شارەزایان پێیان وایە ئەم جۆرە قسە و راگەیەندراوانە لاسەنگی دەسەڵاتی ئێران دەردەخات.
جیاواز لە ئەرمەنییەکان، بەشێک لە چاودێران، ئازەرییەکان بە نەتەوەپەرست ناودەبەن، کە لە هەروڵاتێکدابن، پشتیوانی لە ئازەرییەکانی هاونەتەوەیان دەکەن، پێشتریش هاووڵاتییانی ئازەری بە ئاشکرا ئەو پشتیوانییەیان بۆ “برایانی موسڵمانیان لە ئازەربایجان” وەک خۆیان دەڵێن، دەربڕیوە. لە شارەکانی رۆژئاوای ئێرانیش چەند خۆپیشاندانێکی ناڕازییان دەربڕیووە و دروشمی “مردن بۆ ئەرمینیا”یان وتووەتەوە، کە دواتر ئەو خۆپیشاندانانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەیپێکراوە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









