لە سلێمانی دەرمانێكی ئەمریكی بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت

دەرمانەکە
SNNعەلی حەمە سەعید
لە ئێستادا دەرمانێكی دژە ڤایرۆسی ئەمریكی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت، کە ئەگەرچی نرخی گرانە، بەڵام بەكارهێنانی ئەنجامی زۆر باشی هەبووە لەچارەسەركردنی نەخۆشەكاندا.
د. هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بە سوود وەرگرتن لەو ئەزموونەی كە لە چەند وڵاتێكی ئەورووپی و ناوچەكە وەرمان گرتووە، لە بەكارهێنانی چارەسەری جیاواز بۆ تووشبووانی كۆرۆنا، لە ئێستادا دەستمانكردووە بە بەكارهێنانی دەرمانێكی نوێ لە پرۆتۆكۆڵی چارەسەرییەكانی تووشبووانی كۆرۆنا كە بریتییە لە دەرمانی (ڕێمدیسڤیر)( Remdesivir)ی ئەمریكی بۆ تووشوبووانی كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دەرمانە تەنها لەڕێگەی پزیشكی پسپۆڕەوە رێگەپێداروە بەكار بهێندرێت لەناو نەخۆشخانەكانی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا سوودی لێ وەردەگیرێت، هاوكات ئەم دەرمانە كاتیك پزیشكە پسپۆڕەكان بۆ نەخۆشەكانی دەنووسن، لە دەرەوەی نەخۆشخانەكان پەیدا دەكرێت و نرخەكەی لە نێوان هەزار و 200 بۆ هەزار و 300 دۆلاردایە، بەڵام خۆشبەختانە ئەنجامێكی باشی هەبووە و نەخۆشەكان سوودێكی باشیان لێوەرگرتووە لە خێرا چاكبوونەوەیان.
سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە كە هاووڵاتییان وەك پێویست پابەندی ڕێكارە تەندروستییەكان نابن و تێكەڵی و بەكار نەهێنانی ماسك هۆكارێكی دیكەی زۆربوونی تووشبوونە بە كۆرۆنا، ئەوە سەرەڕای ئەوەی هاتنی وەرزی پایز و سەرهەڵدانی چەند پەتایەكی وەرزی هۆكارێكی دیكەی زۆربوونی کۆرۆنان، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا خۆپاراستن باشترین چارەسەرە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









