“بەهۆی پاڵپشتی کردنی تیرۆر” لە ئەستەنبوڵ نمایشکردنی شانۆگەرییەک بە زمانی کوردی رادەگیرێت

دیمەنێک لە شانۆگەرییەکە
SNN
دەسەڵاتدارانی تورکیا رێگری لە شانۆییەک دەکەن کە وا بەنیازبوو بە زمانی کوردی لە ئەستەنبوڵ نمایش بکرێت، بەڵام رۆژی سێشەممە، هێزەێکی زۆری پۆلیس و جەندرمە بە بیانوی پاڵپشتی لە تیرۆر شانۆگەرییەکە کۆتایی پێ دەهێنن.
ئەم شانۆگەرییە کە ناوی (بیرۆ) بوو وا بڕیاربوو ئێوارەی سیشەممە بۆ یەکەمجار لە ئەستەنبووڵ بە زمانی کوردی نمایش بکرێت، لە شانۆی (ژیان) لە ناوچەی غازی عوسمان پاشا، (رۆگریج) کە یەکێک بوو لە ئەکتەرە بەشداربووەکانی شانۆگەرییەکە دەڵێت: هەموو کارێک بەباشی بەڕێوە دەچوو، ئێمە چاوەڕوانی جەماوەربووین کە بێنە هۆڵکەوە، بۆ یەکەمجار دەسەڵاتدارانی تورکیاش هێشتیان کە چەند رستەیەکی کوردی لەنێو شانۆگەرییەکەدا بەکاربهێنین، کە لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە قەدەغە کرابوو.
عومەر شاهین ئەکتەر دەڵێت: بەهێچ شێوەیەک لەو بروایەدا نەبووین کە دەسەڵاتدارانی تورکیا رێگری لەم شانۆگەرییەمان بکەن، چونکە وامان دەزانی ئەوە ساڵانی هەشتاکانە، کە رێگە نادرێت شانۆگەری زمانی کوردی تێدا بەکاربێت، بەڵام نەمانزانی کە ئێستاش هەمان دۆخ هەر ماوە، بەراستی ئەمە شورەییە بۆ تورکیا کە رێگری لە شانۆییەک دەکات کە بە چەندین زمانی جیهانی نمایش کراوە، ئایا شانۆییەک دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵات و حوکم لە تورکیا.
ئیسماعیل کاتاکلی وتەبێژەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەسەر ئەم رووداوەنە دەڵێت: بە دڵنیاییەوە دەتوانرێت شانۆگەری بە زمانی کوردی نمایش بکرێت، بەڵام هەرگیز رێگە بە شانۆگەرییەک نادرێت کە پشتیوانبێت لە تیرۆرو پەکەکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد ” کاری ئەو تیپە هونەرییە بۆیە راگیراوە ئەوان نزیکین لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە” پەکەکە لە تورکیادا بە پارتی تیرۆر ناسراوە، ناکۆکییەکی قوڵی سیاسی و سەربازی لە نێوانیاندا هەیە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









