
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەی كە لە لیستی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەدا كراوە و هاوكات نەناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا، دابەشكردنی مووچە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواكەوت، بەرپرسێكی وەزارەتی داراییش ئاماژە بەوەدەكات ئەم مانگە چوارجار لیستی مووچەمان گۆڕیوە بەڵام مووچە هەر دابەشنەكرا.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی سەر بە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون، بەهۆی دروست بوونی گرفت لە گۆڕینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی دامودەزگا جیاوازەكان و هەروەها تا ئەمڕۆش 320 ملیار دینارەكە نەگەیشتوەتە هەرێم بۆیە دابەشكردنی مووچە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا، چونكە تا ئێستا هیچ وەزارەتێك لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی ڕەوانەی گەنجینەكان نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وابڕیارە كە ئەمڕۆ 320 ملیار دینارەكەی بەغدا بگاتە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەگەر ئەو پارەیەش بگات هەر ناتوانین دەست بەدابەشكردنی مووچە بكەین چونكە لیستی مووچە ئامادەنەكراوە و بەشێكی زۆری فەرمانبەرانی یەكە ژمێریارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگا حكومییەكان بایكۆتی دەوامییان كردووە بەم پەلە پەلییە ناتواندرێت لیستی مووچەی مانگی ئەیلول ئامادە بكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ئاشكراكرد، لەم مانگە ئەمە بۆ جاری چوارەمە فەرمانبەرانی یەكە ژمێریارییەكانی وەزارەت و دامەزراوە حكومییەكان لیستی مووچە ئامادە دەكەن جارێك بە بێ لێبڕین، جارێك بە لێبڕینی لە %21 جارێك بە لێبڕینی لە%18 ئەم جارەش لیستی مووچەی مانگی ئەیلول بەڵام هێشتا مووچە دابەشنەكراوە هەموو ئەگەرەكان ئەوەن كە هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









