ناشتنی تەرمی كۆچكردووانی كۆرۆنا لە گۆڕستانە نوێیەكەی سلێمانی ڕاگیراوە

گۆڕستانی کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
جیاواز لەو بڕیارانەی كە پێشتر دەركرابوون بە ناشتنی تەرمی ئەو كەسانەی كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن لە گۆڕستانێكی تایبەت، لە ئێستادا ناشتنی تەرم لەو گۆِرستانە تایبەت ڕاگیراوە و ئەو تەرمانەشی كە لەوێ بەخاك سپێردراون كەسوكارەكانیان دەتوانن داوای هەڵدانەوەی گۆڕەكان بكەن ئەوەش بە گوێرەی چەند ڕێكارێكی تەندروستی و یاسایی و ئیداری.
ئاكۆ عەلی، جێگری بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بڕیاردرا كە تەرمی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بەوهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە لە گۆرستانێكی تایبەت بە خاك بسپێردرێن، بەڵام دواتر ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوە ئەوەش دوای ئەوە هات كە ڕێكخراوی تەندروسستی جیهانی زانیارییەكانی پشتڕاستكردوە كە تەرمی قوربانیانی كۆرۆنا مەترسی دروست ناكەن كە لە گۆڕستانێكی ئاسایدا بەخاك بسپێردرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بەخاك سپاردنی ئەو كەسانەی كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن لە گۆڕستانە نوێیەكەی سلێمانی ڕاگیراوە ئەوەش لەژێر ڕۆشنایی نووسراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق، هاوكات گرێبەستی نێوان شارەوانی و ئەو كۆمپانیایەی كاری بە خاك سپاردنی مردووانی كۆرۆنای پێسپێردرابوو بەهەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هاووڵاتیان دەتوانن داوای هەڵدانەوە و گواستنەوەی تەرمی كەسوكاریان بكەن ئەوەش دوای ئەوەی لەڕێگەی پێشكەشكردنی داواكاریی دەبێت لەلایەن كەسوكاری قوربانییەكەوە بە دەستهێنانی ڕێگەپێدانی ئاسایش وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە و جێبەجێكردنی چەند ڕێوشوێنێكی یاسایی و تەندوستی و ئیداری گۆڕەكە هەڵدەدرێتەوە و تا ئێستاش سێ گۆڕ هەڵدراونەتەوە و تەرمەكانیان گوازراوەتەوە بۆ گۆڕستانی ئاسایی.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









