“دروستكردنی كۆمپانیای نەوتی هەرێم ناچارییە و دەبێت حكومهتى هەرێم پێوەی پابەند بێت”

دهرهێنانى نهوت له عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: دروستكردنی كۆمپانیای تایبەت بە فرۆشتن و دەرهێنانی نەوتی هەرێم پێشنیار نییە و پرۆژەیاسایە، دەبێت هەرێم پێوەی بابەند بێت، دهشڵێت: “ئەگەر پابەند نەبێت جارێكی دیكە گرفت لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستدەبێتەوە”.
غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “بابەتی دروستكردنی كۆمپانیایەكی تایبەت بە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە پرۆژەیاسایەكدا جێگەی كراوەتەوە بەناوی پرۆژە یاسای ( كۆمپانیای نشتیمانی بۆ نەوتی عێراق) بە هەرێمی كوردستانیشەوە كە لە خولەكانی پێشتر دەنگی لەسەر دراوە و پەسەندكراوە، بەڵام هەرێمی كوردستان بە حكومەتی عێراقییان راگەیاندووە كە وەڵامتان دەدەینەوە پێوەی پابەندبین یاخودنا، تا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە”.
وتیشى: “لە ئێستادا جارێكی دیكە هەمان ئەو پرۆژە یاسایە لەلایەن ژمارەیەك لە بەرپرسانی بەغداوە لە دادگای ئیتیحادی تانە لەسەر هەندێك لە بڕگەكانی دراوە، دادگاش ناردوویەتییەوە بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە چەد بڕگەیەكیدا بكرێت، بۆیە ئەگەر حكومەتی هەرێم رازی بێت یان رازی نەبێت ئەو یاسایە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و واباشتر حكومەتی هەرێم بێتە پێشەوە و رێكبكەوێت، چونكە ئەمە پێشنیار نییە و یاسایە و دەبێت جێبهجێ بكرێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو گرێبەستانەی كە نێچیرەڤان بارزانی، سهرۆكى پێشووى حكومهتى ههرێم لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر واژووی كردوون هیچیان لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا نەبوون و بۆ بەرژەوەندی خۆی واژووی كردوون، دەبێت خۆی پابەندبێت پێیانەوە نەك خەڵكی هەرێم، بۆیە بەدڵنیاییەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا گۆڕانكاری لەو چەند بڕگە یاسایهدا دەكرێت و دەبێت هەرێمیش پێوەی پابەند بێت، بە پێچەوانەوە جارێكی دیكە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا سەر هەڵدەدەنەوە”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









