جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان باس له كێشه‌ى وه‌رزش ده‌كات و پشتگیرى یانه‌كان ده‌كات

دیار محه‌مه‌د سدیق
ئەردەڵان محەمەد-SNN Sport
ماوه‌یه‌كى زۆره وه‌رزشكارانى كوردستان به تایبه‌تى شارى سلێمانى گله‌یى و گازندهیهكى زۆر له به‌رپرسانى وه‌رزشی ده‌كه‌ن، ئەمەش به هۆى ئه‌و بارودۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ى وه‌رزشی كوردستان و سلێمانى به تایبه‌تى تێكه‌وتووه، به‌ڵام به‌رپرسێكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات و به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌زانن كه پاره بۆ وه‌رزش سه‌رف ناكه‌ن.
دیار محه‌مه‌د سدیق جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان باس له‌وه ده‌كات كه به‌غدا ئاماده نیه پاره بۆ وه‌رزشی كوردستان سه‌رف بكات چونكه له‌و بڕه پاره‌یه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا وه‌ریده‌گرێت بۆ وه‌رزش ته‌رخان كراوەو بەشی وەرزشی تێدایە.
جێگره‌كه‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان دەڵێت:” دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌كاربووم وه‌ك جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌م كۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌ی چڕوو پڕمان دانا بۆئه‌وه‌ی ئاهێك بهێنینه‌وه به به‌ر وه‌رزشی چه‌قبه‌ست و له هه‌رێم و له‌پارێزگاى سلێمانی، بۆ ئه‌مكاره‌ش كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ یانه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی و یه‌كێتی یارییه جۆراوجۆره‌كان، بۆیه گه‌یشتین به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كابینه‌ی پێشووى حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌كى زۆركه‌می بۆ یانه‌كان سه‌رف كردووه كه له دابه‌شكردنیدا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه و زۆر نا ڕوون بوو”.
دیار وتیشی:” یهكێكیتر له‌و كارانه‌ی كردمان هه‌م وه‌ك لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان هه‌م وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراقمان كرد بۆئه‌وه‌ی به‌وردی تێبگه‌ین ئه‌م بارودۆخه چیه بۆ وایه كه بۆ هاوكاری یانه‌كانی هه‌رێم ناكه‌ن، له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى عێراق رایانگه‌یاند، ئێمه ناتوانین پاره بۆهه‌رێمى كوردستان سه‌رف بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌تان بۆ دێت له‌سه‌ر بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه ده‌بێت له‌و بودجه‌یه‌ی كه دێت بۆ كوردستان پاره بدرێت به‌سه‌رجه‌م یانه‌كان و یاریزان و ئیداره و چاكردنی یاریگاكان”.
له كۆتاییدا جێگره‌كه‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات:” وه‌رزش په‌راوێز خراوه، واتا نه حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراقیش وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانیان پشتگوێخستووه، بۆیه من لێره‌وه كه‌مترین تاوان ده‌خه‌مه پاڵ یانه‌كان بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی تیپه‌كانیان بگره ده‌ست خۆشیشیان لێده‌كه‌م كه ئه‌وه‌نده خۆڕاگرن، له‌به‌رئه‌وه هیوادارم به‌هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین كه له‌م بارودۆخه ده‌رچین و وه‌رزش بخه‌ینه سه‌ر ڕێگه ڕاسته‌كه‌ى خۆى”.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









