چوار بەڕێوەبەری نوێی ناحیە له ههولێر دهستبهكاربوون

كۆبوونهوهى ئهنجوومهنى پارێزگاى ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بریار محەمەد
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا متمانەی بە چوار بەڕێوەبەری نوێی ناحیەدا .
ئەمڕۆ پێنجشهممه كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو، له میانى كۆبوونهوهكهدا عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: “کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تایبەتە بە متمانەدان بە چوار بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی سەربە پارێزگای هەولێر”.
وتیشی: “هەریەكە لە هەڵگورد عەبدوڵا بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی ئاشتی ، ئاسۆ مستەفا بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق، شاخەوان عەبدوڵا بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سكتان و ئەبوبەكر فەیسەڵ كاكەشین بۆ بەڕێوەبەری ناحیەى سێگردكان متمانەیان پێ دەدرێت”.
كۆبوونەوەی ئهمڕۆى ئەنجوومەنى پارێزگاى ههولێر تەنیا به مهبهستى متمانەدانبوو بەو چوار بەڕێوەبەرە نوێیە، لەماوەی رابردوودا گۆڕانكاری لە پۆستى چەند بەڕێوەبەرێك و قایمقامێك لە سنووری پارێزگای هەولێر كرا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









