وتهبێژى وهزارهتى تهندروستیى ههرێم هۆشدارى دهداته هاووڵاتییان

کارمەندێکی تەندروستی له تاقیگهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستيی هەرێم رایدهگهیهنێت: لە ئێستادا بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی زۆر مەترسیدار لە پارێزگاكانی هەرێم بە تایبەت لە پارێزگاكانى سلێمانی و دهۆك بڵاوبووتەوە، بەڵام پێشبینی دەكەین هەمان ئەم شەپۆلەش پارێزگای هەولێر بگرێتەوه.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “بەداخەوە چەند رۆژێكە حاڵەتەكانی تووشبوون و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی مەترسیدار زیادییكردووە، هەرچەندە ناتوانین هیچ پارێزگایەكی هەرێم بە زۆنی ترسناكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسهكە دیاریبكەین، بەڵام پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و مردن تیایاندا تۆمار دەكرێت”.
وتیشى: “وەك وەزارەتی تەندروستی پێشبینی دەكەین هەمان ئەو حاڵەتەی لە سلێمانی و دهۆك هەیە پارێزگاكانی هەولێر و هەڵەبجەش بگرێتەوە و ئەوانیش حاڵەتەكانی مردن و تووشبوون تیایاندا بە رێژەیەكی زۆر زیاد بكات لەوەی ئێستا هەیە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هاووڵاتیيان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نابن و لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ڤایرۆسە بەشێوەی دەوری هەرجارە و لە پارێزگایەك لە گەشەسەندن و بڵاوبوونەوەی زیاتر دایە”.
وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو: “پەیاممان بۆ هاووڵاتییان ئەوەیە كە بۆخۆیان ببنە پزیشكی خۆیان، چاوەڕێی ئەوە نەكەن تا تووشببن پاشان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەربگرن، بەڵكو دەكرێت هەر تاكێك بە خۆپارێزی و جێبەجێكردنی رێنماییە تەندوستییەكان خۆیان و دەوروبەرەكەیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن و بەشدار بن لە كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی مردن و تووشبوون بە كۆرۆنا”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









