عێراق ناتوانێت لە گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانی ئێراندا هاوکاربێت

بانکی ناوەندی ئێران
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابردوودا سەرۆكی بانكی ناوەندی ئێرانی بەسەردانێك گەیشتە بەغدا و لە هەوڵی گەڕانەوەی پارە بلۆككراوەكانی وڵاتەكەیدا بۆ ئێران، بەڵام بە وتەی ئەندامێكی لیژنەی دەرەوە و پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق، ئێران لەوكارەیدا سەركەوتوو نابێت و عێراقیش ناتوانێت كارێكی لەو شێوەیە بۆ ئێران بكات.
ڕێبوار كەریم، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بێگومان عێراق وەك هەر وڵاتێكی دیكە پابەندی یاسایی لەسەر لەبارەی جێبەجێكردنی گەمارۆكانی سەر ئێران كە لەلایەن ئەمەریكاوە بەسەریدا سەپێندراوە، بۆ عێراقیش هەر كارێك بكات لە چوارچێوەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەكاندا دەیكات، بۆیە لە ئێستادا ناتوانێت كارێكی لەو شێوەیە بكات بە گێرانەوەی پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە بانكی ناوەندی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد: جیاواز لەو سزایانی كە ئەمەریكا بەسەر ئێرانیدا سەپاندووە و دەبێت عێراق و وڵاتانی دیكەش پێوەی پابەند بن، لەهەمان كاتیشدا دۆخی دارایی و ئابوری عێراق بۆخۆی ڕێگەی ئەوەنادات لەم كاتەدا هیچ بڕە پارەیەك بنێرێتە دەرەوە، بۆیە نە ئێران سەركەوتوو دەبێت لەو هەوڵەی كە دەیدات بۆ گێڕانەوەی پارە بلۆككراوەكانی نە عێراقیش دەتوانێت كارێكی لەو شێوە بكات بۆ ئێران.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتێكدا كە لەم هەفتەیەدا سەرۆكی بانكی ناوەندی ئێران لە سەردانەكەیدا بۆ عێراق ئەوەی ڕاگەیاندووە كە سەركەوتوو بوون لەوەی بەشێك لە پارە بلۆككراوەكانیان لە بانكی ناوەندی عێراق ئازاد بكەن بۆ ئەوەی ئێران كۆمەڵێك پێداویستی بنچینەیی پێ بكڕێت.
بڕی پارەی بلۆككراوی ئێران لە بانكی ناوەندی عێراقی زیاد لە 16 ملیار دۆلار بەشی هەرەزۆری ئەو پارەیە پەیوەستە بە هەناردەی بەنزین و كارەبا بۆ عێراق، بەشێك لەو پارەیە هی پێش 2014یە و لە ساڵی 2018وە هەرچی گاز و كارەبای ئێران بۆ عێراق هەناردە كراوە، پارەكەی لە بانكی ناوەندی بلۆك كراوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









