وێنه:پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كچانی یانه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێكرد

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته یه‌كێتیی باسكه‌ی سلێمانی سێیه‌م چالاكی خۆی به‌ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كچانی منداڵان به به‌شداری چوار یانه ئه‌نجامدا.
لقی سلێمانی یه‌كێتیی باسكه‌ی عێراق به‌هاوكاری به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی سێیه‌م چالاكی خۆی به ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتیی باسكه‌ی كچانی منداڵان ده‌ست پێكردوو چوار یانه‌ش له خوله‌كه‌دا به‌شداره.
یاریه‌كانی خوله‌كه به‌شێوازی خول ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ریه‌ك له یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ئه‌كادیمیای خه‌ونی وه‌رزشی سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد.
له یاری یه‌كه‌مدا رێكخراوی ژیما و ئه‌كادیمیای خه‌ونی وه‌رزشی رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه، دوای یارییه‌كی ئاست به‌رز و به‌هێز بۆ كچانی ئه‌كادیمیای خه‌ونی وه‌رزشی، توانییان یاریه‌كه به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره و به(50-26)خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و سه‌ركه‌وت به‌ده‌ست بێنن.
له یاری دووه‌مدا كچانی هه‌ردوو یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌یه‌ك گه‌یشتن، به‌هه‌مان سیناریۆی یاری یه‌كه‌م كچانی هه‌ڵه‌بجه توانییان به‌هه‌مان ئه‌نجام و دوای یارییه‌كی تاك لایه‌نه یاریه‌كه به‌سوودی خۆیان كۆتایی پێبێنێت به‌ئه‌نجامی (50-26)خاڵ.
بیلال مه‌ولود سكرتێری باسكه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” دوای دوو پاڵه‌وانێتی (3×3) بۆ كوڕان و كچان، ئه‌مه سێیه‌م چالاكیمانه كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئەمەش به‌هاوكاری به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی، بۆیه ئامانجی ئێمه له ئه‌نجامدانی ئه‌م خولانه بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی یاری باسكه‌ی مناڵانه، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره بێبه‌شبوون له خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان”.
راشیگه‌یاند:” ئه‌مه هه‌نگاوێكی تازه‌ی یهكێتیهكهمانه كه ده‌ستمان پێكردووه كه گرنگی به‌م مناڵانه بده‌ین پێیان بگه‌یه‌نین، له‌به‌رئه‌وه ده‌توانم بڵێم له‌م خوله‌دا چه‌ندین مناڵی به‌هره‌مه‌ندی تێدا ده‌ركه‌وتووه و توانیویانه ئاستێكی به‌هێز پیشان بده‌ن، بۆیه هیوادارم به پێی توانای خۆمان بتوانین له‌مساڵدا چه‌ندین خول و پاڵه‌وانێتییان بۆ ئه‌نجام بده‌ین”.
شاری سلێمانی یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراق كه دوای داگیرساندنی گڵۆپی سه‌وز بۆ ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتییه‌كان توانیویه‌تی زۆرترین چالاكی له‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی و كوردستان و عێراق له یارییه جۆراوجۆره‌كان له خۆبگرێت.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









