
تایلۆر و ریجنی هاوڕێی
SNN
لە ئێستادا پۆلیسی ئەمریکا خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە کچێک بەناوی Taylor Parkerی تەمەن 27 ساڵ کە پاش ئەوەی دەزانێت Reagan Simmonsی هاوڕێی دووگیانە بە منداڵی دووەم، غیرەی لێدەکات و پیلان دادەنێت بۆ کوشتنی.
تایلۆر دوو ساڵ لەمەوبەر ریجن-ی 21 ساڵی هاوڕێی لە رێگەی فەیسبووکەوە دەناسێت، رۆژی هەینی رابردوو چۆتە ماڵیان لە شاری New Bostonی سەربە ویلایەتی تەکساس و دیارییەک دەبات لەگەڵ خۆی.
لە ناکاو بە چەقۆیەک هەڵدەستێت بۆ ریجنی دووگیان و خەڵتانی خوێنی دەکات، دواتر سکی هەڵدەدرێت و کۆرپەکەی دەردێنێت و بە پەلە خۆی دەگەیەنێتە نەخۆشخانە و دەڵێت منداڵەکەم لە پێش کاتی خۆی هاتۆتە دەر.
لە نەخۆشخانەی McCurtain Memorial Hospital کاتێک پزیشک دەچیتە سەیری، بۆی دەردەکەوێت کۆرپەکە گیانیلەدەستداوە، لەو کاتەدا بەهۆی بوونی زانیاری لای پۆلیس کە ژنێک لەماڵەکەی خۆی کوژراوە، راستەوخۆ بۆیان دەردەکەوێت، ئەو تاوانە تایلۆر ئەنجامیداوە.
لە ئێستادا ئەگەری هەیە سزای هەتەهەتایی بەسەردا بدرێت بە تاوانی کوشتن و لە گرتووخانەی شاری Texarkana بەند کراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵی بەردەوامە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









