پاڵه‌وانێتیی شه‌تره‌نجی كراوه‌ی سلێمانی كۆتایی هات و 10 یاریزان سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی كۆتایی

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یه‌كێتیی شه‌تره‌نجی سلێمانی یه‌كه‌م چالاكی خۆی به ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی شه‌تره‌نجی یاریزانانی سلێمانی ده‌ست پێكردوو 10 یاریزانیش سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه.
له هۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆتایی هات به ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه كه 22 یاریزان به‌شداربوون و ته‌نیا یه‌ك كچیش به‌شداربوو، یارییه‌كان به‌شێوازی سویسری و به نۆ جەولە ئه‌نجامدران و حه‌وت یاریزانیش سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی كۆتای پاڵه‌وانێتیه‌كه.
دوای ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له ئاریان عه‌لی ، ره‌وه‌ند حامید ، میر كه‌مال ، رێباز ناسر ، ته‌ها جه‌لال ، ره‌وه‌ز عومه‌ر و سامی جه‌لال سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی كۆتای پاڵه‌وانێتیه‌كه شان به شانی هه‌ر سێ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی عێراق زۆزگ سه‌لاح و ئاكار عه‌لی و ئه‌حمه‌د جه‌زا.
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری شه‌تره‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و جێگری سه‌رۆكی شه‌تره‌نجی عێراق رایگه‌یاند:” سوپاسی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی ده‌كه‌ین كه خه‌رجی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ، ئامانجمان له‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ جارێكی‌تر گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانانه بۆ نێو هۆڵه‌كانی شه‌تره‌نج، چونكه زیاتر له شه‌ش مانگه یاریزانان له هۆڵه‌كان دابڕاون، هه‌رچه‌نده به‌شێوازی ئۆنلاین به‌شداری كێبڕكێكانیان كردووه، له‌به‌رئه‌وه ده‌مانه‌وێت جارێكی‌تر یاریزانانمان به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كان بكه‌نه‌وه”.
وتیشی:” پاڵه‌وانێتیه‌كه زۆر به‌هێز بوو چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رزیش به‌شدارییان كردبوو كه له ریزبه‌ندی جیهاندا پۆلێنیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ئاستبه‌رزی و لێهاتووی چه‌ندی یاریزانێكی به‌شداربوو بووه جێگه‌ی سه‌رسامی به‌رپرسانی شه‌تره‌نج كه ئاستیان چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو”.
.
له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا ته‌نیا یه‌ك كچه یاریزان كارین كه‌مال به‌شداربوو كه له كۆتاییدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌وه خه‌لاتی تایبه‌تی وه‌رگرت.
ریزبه‌ندی یاریزانانی به‌شداربوو:
- زۆزگ سه‌لاح
- ئه‌حمه‌د جه‌زا
- ئه‌حمه‌د جه‌زا
- ئاریان عه‌لی
- ره‌وه‌ند حامید
- میر كه‌مال
- رێباز ناسر
- ته‌ها جه‌لال
- ره‌وه‌ز عومه‌ر
- سامی جه‌لال
بڕیارە به به‌شداری هه‌ر 10 یاریزانی به‌شداربوو پاڵه‌وانێتییه‌كی تر ئه‌نجام بدرێت و پێنج یاریزانی ریزبه‌ندی یه‌كه‌م تا پێنج ببنه یاریزانی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی سلێمانی بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كانی كوردستان و عێراق.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









