
ترەمپ و بایدن
SNN
بەپێی پلەبەندییەکی پەیمانگای نیلسن بۆ داتاکان، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن دەڵێت “جۆ بایدن لە رووی بینەر-ەوە جەنگی رووبەڕووبوونەوە تەلەفزیۆنییەکەی لە ترەمپ بردۆتەوە”.
بەپێی راپۆرتی کەناڵەکە، ژمارەی بینەری جۆ بایدن 13.9 ملیۆن بینەر بووە لەسەر شاشەی ئەی بی سی سەر بە کۆمپانیای واڵت دیزنی.
بەپێی راپۆرتی کەناڵە ئەمریکییەکە بینەری ترەمپ 13 ملیۆنی تێنپەڕاندووە کە کەناڵەکانی ئێن بی سی سەربە کۆمپانیای کومکاست و ئێم ئێس ئێن بی سی و سی ئێن بی سی گواستیانەوە.
تۆڕی ئێن بی سی دووچاری رەخنەیەکی زۆر هات بەهۆی دیاریکردنی یەک کات بۆ پیشاندانی دیبەتەکە کە لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بوو، لایەنگران ناچار کران هەریەکە و سەیری پاڵێوراوی خۆی بکات.
ترەمپ لە مایامی فلۆریداوە بەشداری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی کرد لە کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی و جۆ بایدن، لە فیلادەڵفیای پەنسلڤانیاوە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی ئەمریکی ساز کرد کە هاوشێوەی چاوپێکەوتنەکەی ترەمپ بوو.
ئەم چاوپێکەوتنانە دەبێتە جێگرەوەیەک بۆ دیبەیتی دووەم کە بەهۆی تووشبوونی ترەمپ بە کۆرۆنا گرفتی تێکەوت.
لە دیبەیتەکەی یەکەمدا بەهۆی تێکهەڵچوون و هێرشکردنەسەر یەکتری، هەردوو ترەمپ و بایدن لەلایەن چاودێرانەوە رەخنەیەکی زۆریان لێگیرا و بە یەکێک لە خراپترین دیبەیت لە مێژووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ناوبرا.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









