ئهوقافى ههرێم: ئامادهكاریمان بۆ دهستپێكردنهوهى گهشتى عومره ئهنجامداوه

گهشتێكى عومرە له حهرهمى مهككه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بە گوێرەی بڕیارێكی حكومەتی سعوییە لە سەرەتای مانگی داهاتووهوه گەشتی عومرە لە وڵاتانی دەرەوە دەستپێدەكاتەوە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمیش دهڵێت: “ئامادەكاریمان بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان ئەنجامداوە، بەڵام پێویستمان بە نووسراوی ڕێگەپێدانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم ههیه”.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكە رێوڕەسمەكانی ئەنجامدانی عومرە لە ناوخۆی سعوییە دەستیپێكردووەتەوە و حكومەتی سعودیە رۆژی 1ى تشرینى دووهمى دیاریكردووە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە بۆ هاووڵاتییانی دەرەوە و وڵاتانی جیهان، بەڵام تائێستا هیچ نووسراوێكی فەرمییان لە سعودیەوە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بەدەستنەگەیشتووە”.
وتیشى: “ئێمە هیچ كێشەكمان نییە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری تەكنیكی و كارگێڕی پێویستمان ئەنجامداوە، بەڵام جیاواز لەوەی پێویستیمان بە نووسراوی حكومەتی سعودییە هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە بۆ وڵاتی سعودیە لە هەمان كاتیشدا پێویستمان بە نووسراوی رەزامەندی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە لە هەرێمی كوردستان”.
وتەكانی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم لەكاتێكدا، “بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئەمساڵ هیچ هاووڵاتییەكی دەرەوەی سعودیە نەیتوانی بەشداری رێوڕەسمی فەریزەی حەج بكات، تەنیا لە ناوخۆی سعودییە ژمارەیەكی دیاریكراو بەشداری مەراسیمی حەجیانكرد، هاوكات گەشتەكانی عومرەش راگیراون و ساڵانەش نزیكەی 27 هەزار هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان گەشتی عومرە دەكەن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









