له ترسى خۆپیشاندانى حه‌شدى شه‌عبى زۆربه‌ى شهقامهكانى كه‌ركوك داخران

هێزه‌كانى عێراق له كه‌ركوك | فۆتۆ: Ahmad al-Rubaye/AFP
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێكخراوى به‌در دژى وتهكان هۆشیار زێبارى ئاماده‌كارى كردووه بۆ خۆپیشاندان، له جاده‌ى سه‌ره‌كى كه‌ركوك به‌غداوه تاوه‌كو شه‌قامى پارێزگارى كه‌ركوك سه‌رجه‌م رێگاكان داخراون و هێزێكى زۆر بڵاوه‌ى پێكراوه، پۆلیسیش ده‌ڵێت: ” مه‌ترسیى هه‌یه هه‌ڵبكوتنه سه‌ر باره‌گاى حزبه‌كانى تر”.
دواى ئه‌وه‌ى له به‌غدا له لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه باره‌گاى لقى پێنجى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سووتێندرا، له كه‌ركوك رێكخراوى به‌در ئاماده‌كارى بۆ خۆپیشاندان كردووه و بڕیاره دواى نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێبكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى كه‌ركوك زانیارییه‌كانى بۆ SNN پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند: “محه‌مه‌د به‌یاتى، به‌رپرسى رێكخراوى به‌در له كه‌ركوك و ناوچه‌كانى باكوور دژى لێدوانه‌كانى هۆشیار زێبارى ئاماده‌كارى كردووه بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى و خۆپیشاندان”.
وتیشى: “هه‌رچه‌نده باره‌گاى پارتى له كه‌ركوك نه‌ماوه، به‌ڵام له ترسى كه‌وتنه‌وه‌ى گرژى و ئاڵۆزى و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گاى حزبه‌كانى تر له جاده‌ى ده‌روازه‌ى كه‌ركوك بۆ به‌غدا تاوه‌كو شه‌قامى سه‌ره‌كى پارێزگا شه‌قامه‌كان داخراون و هێزێكى زۆر بڵاوه‌ى پێكراوه و لیواى 61ى پۆلیسى فیدراڵى ئه‌ركه‌كه‌ى له ئه‌ستۆ گرتووه”.
پێشتر شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بەمیدیای حزبەكەی راگەیاند: “لایەنە پەیوەندیدارەكانیان لە حكومەتی عیراقی ئاگاداركردووەتەوە، هێزێكی ئەمنی جگە لە پاسەوانەكانی خۆیان، پارێزگاریی لە بارەگاكەیان دەكەن”.
هۆكاری خۆپیشاندانەكە ناڕەزایەتی دەربڕینە بەرانبەر بە قسەکانی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی حوڕە وتبووی: “حەشدی شەعبی بۆیە هێرشی مووشەکی کردە سەر هەولێر، چونکە هەرێم پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئەمریکا هەیە”، هۆشیار زێباری حەشدی شەعبی بە داعش چواندووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









